هه‌په‌گه له جۆله‌مێرگ و شرنه‌خ له داگیركه‌رانی دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ، شرنه‌خ و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا لایه‌نی كه‌م ٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ، شرنه‌خ و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا لایه‌نی كه‌م ٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و شه‌ڕی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٦ی حوزه‌یران\٥ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٣:٣٠ له دژی سه‌ربازانی سوپای ده‌وڵه‌تی تورك له گردی سه‌رزه‌ر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان كرد. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا كه له گرده‌كه كاری ده‌كرد.
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٨ی حوزه‌یران\٧ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١:٥٠ له دژی سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن له گردی سه‌رزه‌ر چالاكییه‌كیان كرد. له چالاكییه‌كه‌دا به‌تووندی له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و ٢ سه‌رباز كوژران. سوپای تورك دوای چالاكییه‌كه به بۆمب و گوله ده‌ستڕێژی كرده سه‌ر ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها به كۆپته‌ری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی خۆی هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه. یه‌كینه‌كانمان كه چالاكییه‌كه‌یان كردووه، به ساخ و سه‌لامه‌تی گه‌یشتوونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه، ڕۆژی ١ی ته‌مووز\١٠ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٤:٣٠ له دژی یه‌كینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك كه له گردی شه‌هید ساریا-ی سه‌ر به خواكورك جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا.
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید مه‌دیا ماوا و شه‌هید ڕزگار گه‌ڤه‌ر كه له هه‌رێمی بۆتان به‌رده‌وامه، ڕۆژی ٣٠ی حوزه‌یران\٩ی پووشپه‌ڕ له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كۆبرا كه به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی كرۆن له‌نێوان گوندی گوندكێ مه‌لێ و شاری شرنه‌خ ده‌چوو، چالاكییه‌كی سابوتاژیان كرد و گورز له ئۆتۆمبێله‌كه درا. ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی هێزه‌كانی دوژمن ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٢٩ی حوزه‌یران\٨ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانمان له دژی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له دۆڵی ئه‌یشه‌دكێی سه‌ر به ناوچه‌ی به‌ستای شرنه‌خ جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان كرد. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی دوژمن ڕوون نه‌بوویه‌وه.
s.m