هه‌په‌گه: له شرنا‌خ و جۆله‌مێرگ ٨ سه‌ربازی توركیا كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له شرنا‌خ و جۆله‌مێرگ لایه‌نی كه‌م ٨ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له شرنا‌خ و جۆله‌مێرگ لایه‌نی كه‌م ٨ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ٧ی نیسان\١٨ی خاكه‌لێوه-ی شرنا‌خ و جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستانی ئاشكرا كرد. هه‌روه‌ها هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی هێرشه‌ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا زانیاری دا.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
له به‌ستا ٢ سه‌رباز كوژران
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ده‌لال و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٧ی نیسان\١٨ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٩ له شرنا‌خ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی ناڤیانا شێخا. له چالاكییه‌كه‌دا گورز له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران. له دوای چالاكییه‌كه سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن ناوچه‌كه‌ی بۆردومان كرد.
له گه‌ڤه‌ر ٦ سه‌رباز كوژران
٧ی نیسان\١٨ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٨:٤٠ هێزه‌كانمان له گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ، له دژی هێزه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له گردی عه‌لی شێر بوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له سێ لایه‌نه‌وه سه‌ربازانی دوژمن به ئامانج گیران و ڕوون بوویه‌وه كه ٦ سه‌رباز كوژراون. هێزه‌كانی داگیركه‌ر كوژراو و برینداره‌كانی خۆیان له شه‌ودا به كۆپته‌ری سكۆرسكی له ناوچه‌كه گواسته‌وه.
له چه‌لێ چه‌ندین سه‌رباز كوژران و بریندار بوون
٧ی نیسان\١٨ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٩ هێزه‌كانمان له ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆله‌مێرگ، له دژی سه‌ربازگه‌ی گرێ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌نگه‌ر، چادر و بیناكانی دوژمن كرانه ئامانج. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
چالاكیی گه‌ریلا له باشووری كوردستان
٧ی نیسان\١٨ی خاكه‌لێوه هێزه‌كانمان له گردی له‌لكان كه ده‌كه‌وێته سنووری باشووری كوردستان، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
هێرشی ئاسمانی
٧ی نیسان\١٨ی خاكه‌لێوه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا-یان بۆردومان كرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌نێوان كاتژمێر ٩:٣٠ - ١٠:٣٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان زناره‌كانی كانیكرێژ-ی خواكورك، ده‌وروبه‌ری ئاوی خواكورك و ناوچه‌ی ئه‌رمووش-یان بۆردومان كرد. هه‌روه‌ها له‌نێوان كاتژمێر ١٠ - ١٢دا له هه‌رێمی مه‌تینا ده‌وروبه‌ری گوندی كه‌ستێ و كاتژمێر ١٣ش له هه‌رێمی زاپ ناوچه‌ی كاركه‌ر-یان بۆردومان كرد.
s.m