هه‌په‌گه: له قه‌رس، شرنا‌خ و لێلیكان ٥ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ٢٤ی نیساندا، له قه‌رس، شرنا‌خ و لێلیكان ٥ سه‌ربازی توركیا كوژران.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ٢٤ی نیساندا، له قه‌رس، شرنا‌خ و لێلیكان ٥ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
له قه‌رس ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران
٢٤ی نیسان كاتژمێر ٩:٣٠ سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری گوندی كزلكیلیسسه-ی سه‌ر به ناوه‌چه‌ی قاقمزمان-ی قه‌رس ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا، له‌سه‌ر گردی كارارگه گه‌مارۆی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان دا. هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٠:٣٠ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن چالاكییان ئه‌نجامدا، له‌م چالاكییه‌دا ٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران و یه‌كێكی دیكه‌شیان بریندار بوو. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی خۆی به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش له هه‌رێمه‌كه ده‌رخست.
له شرنا‌خ سه‌ربازێك كوژرا و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون
سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ٢٤ی نیسان له ده‌روازه‌ی به‌ڕۆژ، ده‌روازه‌ی مه‌یدان و ده‌روازه‌ی ئه‌یشه‌دنكێ-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی به‌ستا و شه‌هریان-ی شرنا‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٧:٣٠ هێزه‌كانمان له ناوچه‌ی ده‌روازه‌ی به‌ڕۆژ هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا و ٣ سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٦:٠٠ به‌بێ ئه‌نجامی كۆتایی پێهات.
له لێلیكان سه‌ربازێكی توركیا كوژرا
٢٤ی نیسان كاتژمێر ١٨:٣٠، هێزه‌كانی ئێمه «یه‌ژا ستار» له گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان
٢٤ی نیسان، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی كۆماری توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد. فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان كاتژمێر ١٥:٣٠ بۆمبارانی مه‌یدانه‌كانی سیدا، وه‌رخه‌لێ و كاركه‌ر-یان كرد له هه‌رێمی زاپ. هه‌روه‌ها كاتژمێر ١٦:٠٠ بۆمبارانی مه‌یدانه‌كانی تابووری ئه‌ره‌با، ستونێ و مه‌رڤانۆسی هه‌رێمی ئاڤاشین-یان كرد، كاتژمێر ٢١:٣٠یش بۆمبارانی مه‌یدانی باسیا-یان كرد له هه‌مان هه‌رێم.
s.m