هه‌په‌گه: له چه‌لێ ٦ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند؛ ڕۆژی ٦ی شوبات\١٧ی ڕێبه‌ندان له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكان له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆڵه‌مێرگ ٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند؛ ڕۆژی ٦ی شوبات\١٧ی ڕێبه‌ندان له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكان له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆڵه‌مێرگ ٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕاگه‌یه‌نراێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
«ڕێكه‌وتی ٦ی شوبات\١٧ ڕێبه‌ندان، كاتژمێر ١١:٣٠ هێزه‌كانمان له سوپای توركیای داگیركه‌ریان دا كه له گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆڵه‌مێرگ جێگیربوون. به گورزێكی به‌هێز سه‌نگه‌رێك ڕووخێنرا و ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان ڕوون بوویه‌وه ٦ سه‌ربازی دوژمن كوژران. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی خۆی گواسته‌وه.»
ش. م