هه‌په‌گه: له چیای جوودی لایه‌نی كه‌م ١٠ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ٣ی نیسان\١٤ی خاكه‌لێوه كه له هه‌رێمی جوودی ده‌ستی پێكرد و ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ڕوویدا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ٣ی نیسان\١٤ی خاكه‌لێوه كه له هه‌رێمی جوودی ده‌ستی پێكرد و ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ڕوویدا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه، له ئه‌نجامی شه‌ڕ و چالاكییه‌كانی ٣ی نیسان\١٤ی خاكه‌لێوه تا ١٠ی نیسان\٢١ی خاكه‌لێوه، ١٠ سه‌ربازی توركیا كوژران. ٥ گه‌ریلاش شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
ڕۆژانی ٤-٥ی نیسان\١٥-١٦ی خاكه‌لێوه
٣ی نیسان\١٤ی خاكه‌لێوه، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به پشتیوانی فڕۆكه سیخووڕییه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان و به كۆپته‌ری كۆبرا و سكۆرسكی، له چیای جوودی ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وان كرد. ئێواره‌ی ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه هێزه‌كانی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری كۆبرا، ئۆبوس و هاوه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی چڕ بۆمبارانی چیای جوودی-یان كرد. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له شه‌وی هه‌مان ڕۆژدا تا به‌ره‌به‌یانی ٥ی نیسان\١٦ی خاكه‌لێوه به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازییان له هه‌رێمه‌كه دابه‌زاندووه. هه‌مان ڕۆژ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆردومانی مه‌یدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كرد.
٦ی نیسان\١٧ی خاكه‌لێوه ٤ سه‌رباز كوژران
٦ی نیسان\١٧ی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانمان له ناوچه‌ی «ته‌یرێ باز» له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆن چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٨، هێزه‌كانمان له هه‌مان ناوچه له یه‌كینه‌كانی دوژمنیان دا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون كراوه‌ته‌وه ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژراون، سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بووه. یه‌كینه‌ی ئۆپه‌راسیۆن له‌م ناوچه‌یه ناچار بوو بكشێته‌وه.
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٤، هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كینه‌كانی دوژمن له «گردی چۆلیا». له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
له ٤-٩ی نیسان\١٥-٢٠ی خاكه‌لێوه ٦ سه‌رباز كوژران، ٥ گه‌ریلا شه‌هید بوون
٧ی نیسان\١٨ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٤، له‌نێوان هێزه‌كانمان له چیای جوودی و یه‌كینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن شه‌ڕ هاته ئاراوه. له‌م شه‌ڕه‌دا گورزی توند له هێزه‌كانی دوژمن درا. ٣ هه‌ڤاڵی ئێمه كه قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٨ له دژی یه‌كینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن له پنۆر و گردی شه‌هید شێخمووس ٢ چالاكی ئه‌نجامدران. له شوێنێكی نزیكی هێزه‌كانی دوژمن درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٥ سه‌رباز كوژران. له دوای چالاكییه‌كه له‌نێوان هێزه‌كانمان و سه‌ربازانی دوژمن شه‌ڕ هاته ئاراوه. له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌ڤاڵی ئێمه ئاندۆك ئامه‌د بۆ ئه‌وه‌ی به دیلی نه‌كه‌وێته ده‌ستی دوژمن، بۆمبه‌كانی خۆی به‌خۆیدا ته‌قاندنه‌وه و شه‌هید بوو. هه‌ڤاڵێكی ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به دیلی نه‌كه‌وێته ده‌ستی دوژمن، هه‌تا دوایین فیشه‌كی خۆی شه‌ڕی كرد و شه‌هید بوو. هه‌مان ڕۆژ سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به كۆپته‌ری كۆبرا و هاوه‌ن، بۆمبارانی مه‌یدانی گوندكره‌مۆ-ی كرد.
٩ی نیسان\٢٠ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٤، هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆن له ده‌شتاییه‌كانی گوندی حه‌سه‌نا چالاكییان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا گورزی توند له هێزه‌كانی دوژمن درا و سه‌ربازێك كوژرا.
١٠ی نیسان\٢١ی خاكهلهوه كۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هات
١٠ی نیسان\٢١ی خاكه‌لێوه ئۆپه‌راسیۆنی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له چیای جوودی كۆتایی پێهات. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له كاتی ئۆپه‌راسیۆندا به هه‌موو ته‌كنیكی جه‌نگی خۆی هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانمان و بۆمبارانێكی توندی هه‌رێمه‌كه‌ی كرد. گه‌ریلاكانمان قاره‌مانانه له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به‌رخۆدانیان كرد و گورزی كوشنده‌یان له یه‌كینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن دا. له شه‌ڕ و چالاكییه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ١٠ سه‌رباز كوژران.
s.m