هه‌په‌گه له گه‌ڤه‌ر هێرشی كرده سه‌ر سه‌ربازانی توركیا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی گه‌ریلا ڕۆژی٣ی تشرینی دووه‌م\١٣ی گه‌ڵاڕێزان له گه‌ڤه‌ر دژی سه‌ربازانی توركیا چالاكییان كردووه و گورزی تووندیان له سه‌ربازان داوه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی گه‌ریلا ڕۆژی٣ی تشرینی دووه‌م\١٣ی گه‌ڵاڕێزان له گه‌ڤه‌ر دژی سه‌ربازانی توركیا چالاكییان كردووه و گورزی تووندیان له سه‌ربازان داوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشی ئاسمانیی سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان له گه‌ڤه‌ر چالاكییان كردووه و گورزی تووندیان له سه‌ربازانی توركیا داوه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كردووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
چالاكیی گه‌ریلا له گه‌ڤه‌ر
«هێزه‌كانمان ڕۆژی ٣ی تشرینی دووه‌م\١٣ی گه‌ڵاڕێزان له دژی سوپای كۆماری توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی عه‌لی شێر له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. گورزی تووند له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی یه‌كینه‌كانی دوژمن درا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له چالاكییه‌كه‌دا كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بوویه‌وه. سوپای كۆماری توركی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن ناوچه‌كه‌ی تۆپباران كرد.
هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان
ئێواره‌ی ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌م\٩ی گه‌ڵاڕێزان، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای كۆماری توركی داگیركه‌ر بۆمبارانی ناوچه‌ی كارۆخی قه‌ندیلیان كرد. له‌م بۆردومانه‌دا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.»
s.m