هه‌په‌گه: له گه‌ڤه‌ر ٥ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له گردی عه‌لی شێر له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٥ سه‌رباز كوژراون.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له گردی عه‌لی شێر له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٥ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه‌ی گه‌ریلاكان له گه‌ڤه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییه‌دا ٥ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
ڕۆژی ٢٩ی تشرینی دووه‌م\٨ی سه‌رماوه‌ز هێزه‌كانمان له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی عه‌لی شێر، چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا گورزێكی سه‌ركه‌وتوانه له ڕه‌بایه‌كانی دوژمن درا، ٥ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. دوای چالاكییه‌كه سوپای توركیای داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد. كاتژمێر ١٨ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی داگیركه‌ران له ده‌ڤه‌ری كنیانش-یان دا، به‌هۆی بۆردومانه‌كه هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.
بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان
٢٩ی تشرینی دووه‌م\٨ی سه‌رماوه‌ز فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. كاتژمێر ٩:٣٠ له ده‌ڤه‌ری شه‌هید عادل-ی هه‌رێمی زێ، كاتژمێر ١٤ له ده‌وروبه‌ری گوندی گرسێی گارا و كاتژمێر ٢٠یش له گردی جۆله‌مێرگی هه‌رێمی مه‌تینان-یان دا.
به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كان گه‌ریلایه‌ك شه‌هید بوو
به‌هۆی بۆردومانكردنی ده‌ڤه‌ری زێ، هه‌ڤاڵێكمان شه‌هید بوو. به‌هۆی بۆردومانكردنی ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه. زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كه‌مان دواتر به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
s.m