هه‌په‌گه: له گه‌ڤه‌ر ٨ سه‌ربازی توركیا كوژران
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له گه‌ڤه‌ر، ٨ سه‌ربازی سوپای تورك كوژران كه دوانیان پله‌دارن. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له شه‌ڕدا گه‌ریلایه‌ك شه‌هید بووه.
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له گه‌ڤه‌ر، ٨ سه‌ربازی سوپای تورك كوژران كه دوانیان پله‌دارن. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له شه‌ڕدا گه‌ریلایه‌ك شه‌هید بووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
سوپای ده‌وڵه‌تی تورك له ده‌ڤه‌ری چارچه‌لا-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ به پشتیوانی كۆنتراكان (هێزه‌كانی دژه گه‌ریلا) كه‌مین داده‌نێت.
ڕۆژی ١٨ی حوزه‌یران\٢٨ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانمان له‌نێوان گونده‌كانی به‌رده‌ڕه‌ش و سێگوزا-ی نزیك گه‌لیی دۆسكی هه‌ستیان به‌وه كرد یه‌كینه‌یه‌ك خه‌ریكی دانانی كه‌مینه. پاش ماوه‌یه‌كی زۆر چاودێریكردن، كاتژمێر ١٨:٣٠ هێزه‌كانمان له‌نزیكه‌وه له یه‌كینه‌كه‌یان دا. له‌م چالاكییه‌دا ٤ سه‌رباز كوژران. دواتر بۆ ماوه‌یه‌كی كورت شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن ڕوویدا. هاوڕێمان نوومان ستێرك كه قاره‌مانانه شه‌ڕی كرد، شه‌هید بوو. ئه‌و كۆنترا و سه‌ربازانه‌ی به هاواری یه‌كینه‌كه‌وه هاتن، بوونه ئامانجی هێزه‌كانمان و ٤ سه‌ربازی دیكه كوژران.
له‌م شه‌ڕ و چالاكییانه‌دا ٨ سه‌رباز كوژران و چه‌ندین سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون. دوو له كوژراوه‌كان پله‌دارن. ناسنامه‌ی هاوڕێمان نوومان ستێرك كه له دژی یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن شه‌ڕی كرد و شه‌هیدبوو، وه‌هایه:
|
ناسناو: نوومان ستێرك |
هه‌تا دوایین دوایین فیشه‌ك شه‌ڕی كرد
هاوڕێ نوومان ستێرك له ناوچه‌ی سیوه‌ره‌گ-ی سه‌ر به شاری ڕها له‌دایكبووه. هاوڕێ نوومان له ژینگه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزدا گه‌وره بوو و له‌نزیكه‌وه سیاسه‌ته سه‌ركوتكاره‌كانی دوژمنی له‌سه‌ر ناوچه‌كه بینی. هاوڕێ نوومان كه هه‌رگیز ئه‌شكه‌نجه و زوڵمی دوژمنی له‌سه‌ر گه‌لی كورد قبووڵ نه‌كرد، ساڵی ٢٠١٤ به هاتنه ڕیزی گه‌ریلا گه‌وره‌ترین وه‌ڵامی دوژمنی دایه‌وه. له‌و كاته‌وه‌ی هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلاوه به‌گوێره‌ی هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌كان گونجاو بوو. به ڕه‌نجده‌ری و فیداكاری ده‌ناسرایه‌وه. هاوڕێ نوومان كه له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا له به‌رانبه‌ر دوژمن سست نه‌بووه، به كه‌سایه‌تیی خۆی په‌یوه‌ست بوو به بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و له چیاكانی زاگرۆس ڕه‌نجێكی زۆری دا. هاوڕێ نوومان كه شێوازی نوێی گه‌ریلایه‌تی وه‌رگرت، له زۆر شوێن گورزی تووندی له دوژمن دا. دوایین جار له چالاكیی دژی ئه‌و یه‌كینه‌یه‌ی كه‌مینی دانابوو، به شێوه‌یه‌كی فیدایی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر هێزه‌كانی دوژمن. هه‌تا دوایین فیشه‌كی خۆی شه‌ڕی كرد و شه‌هید بوو.
سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هاوڕێ نوومان و هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێز ده‌كه‌ین. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هه‌تا ڕزگاركردنی گه‌لی كورد كه ئامانجی شه‌هیده‌كانمانه، تێ‌بكۆشین.
ئۆپه‌راسیۆن له قلا‌بان و شاخێ
ڕۆژی ١٧ی حوزه‌یران\٢٧ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٢ سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له كوێستانه‌كانی كانی ڕه‌ش-ی ناوچه‌ی ده‌ریێ قاچێ-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی قلا‌بان-ی شرنه‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه هه‌تا ڕۆژی ١٨ی حوزه‌یران\٢٨ی جۆزه‌ردان له ئۆپه‌راسیۆندا هیچ ئه‌نجامێكی به‌ده‌ستنه‌هێنا، ئه‌شكه‌نجه‌م سوكایه‌تی و زه‌ختی له خه‌ڵكی سیڤیلی كوێستانه‌كان كرد.
ڕۆژی ٢٠ی حوزه‌یران\٣٠ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٥ سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری گوندی پاچان-ی ناوچه‌ی پاییزاوا و ناوچه‌ی سولاڤا و ئاشكیتا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شاخێی پارێزگه‌ی وان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێك كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه. دواتر زانیارییه به‌ده‌ستخراوه‌كان بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
s.m