هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای شه‌هیدی ڕاگه‌یاند
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ساڵی ٢٠١٧ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون. ڕاشیگه‌یاند، به‌ڕێزه‌وه یادی ئه‌و ٣ هاوڕێیه ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ساڵی ٢٠١٧ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون. ڕاشیگه‌یاند، به‌ڕێزه‌وه یادی ئه‌و ٣ هاوڕێیه ده‌كه‌نه‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه له كاتی جیاوازدا ساڵی ٢٠١٧ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
كوردستان له دێرزه‌مانه‌وه وه‌ڵاتێكه كه ڕووبه‌ڕووی داگیركاری بووه‌ته‌وه. خاوه‌نی ئه‌م خاكه دێرینه‌ش كه گه‌لی كوردستانه هه‌میشه له دژی داگیركاری ژیانی خۆی به به‌رخۆدان به‌ڕێوه‌بردووه. مێتینگه‌ران كه چاویان بڕیوه‌ته جوانی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئه‌م خاكه، هه‌میشه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و ویستوویانه هیچ به‌هایه‌كی گه‌له‌كه‌مان نه‌هێڵن. هه‌ر بۆیه سه‌رده‌سته‌كان ویستوویانه كوردان بخه‌نه دۆخێك كه شه‌رم له خۆیان بكه‌ن. له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان سیاسه‌ته‌كانی زوڵم، زۆرداری، دڕندایه‌تی، تواندنه‌وه، ئه‌شكه‌نجه و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام دراوه و پێیان وابووه به‌م ڕێكارانه گه‌له‌كه‌مان له‌ناوده‌به‌ن.
به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی گه‌لی كورد به پێشه‌نگایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆ كه له دژی زوڵم و داگیركاری سه‌ریهه‌ڵداوه، ڕێڕه‌وی سه‌ربه‌ره‌وژێری وه‌ستاندووه و وه‌های كردووه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه سه‌رله‌نوێ تۆوی هیوا، باوه‌ڕی و ئازادی شین ببێت. ڕاستیی تێكۆشانه‌كه‌مان كه به زه‌حمه‌تی و قوربانیی به‌هادار داڕێژراوه، ئه‌مڕۆ له به‌ربانگی سه‌ركه‌وتنه.
بێگومان ئه‌م به‌هایانه‌ی ئافرێنراون، سه‌ره‌تا به هه‌وڵی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان و گه‌لی گیانفیدا كه ئه‌م قاره‌مانانه‌ی له‌نێو هه‌ڵكه‌وتووه، به‌دیهاتووه. گه‌لی كوردستان به ژن و پیاو، گه‌نج و پیر تا منداڵ و به‌رخۆدانی هاوبه‌ش كه سه‌ریهه‌ڵداوه و بووه‌ته ناسنامه‌ی گه‌لی كوردستان، بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م تێكۆشینه‌ی ئازادی قوربانی به‌هاداری داوه. له دژی سه‌پاندنی كرده‌وه‌ی دژه‌مرۆڤایه‌تیی سه‌ركوتكار و داگیركاری، گه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌دان گه‌نجی قاره‌مانی ناردووه‌ته ڕیزه‌كانی گه‌ریلای ئازادی كه له لایه‌ن خۆیانه‌وه گه‌وره كراون، ئه‌وه‌نده‌ش خاوه‌نداره‌تی له شه‌هیده‌كانی كردووه و له ئامێزی گرتوون.
ئێمه به‌ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی هاوڕێیانمان ده‌ڤریم (ده‌ڤریم كارا)، ئاڤاشین (مه‌له‌ك ده‌میرئۆغلوو) و تۆڵهلدان (مه‌دیا ئونڤه‌ر) ده‌كه‌ینه‌وه كه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی تێكۆشاندا له كاتی جیاوازدا چوونه‌ته كاروانی شه‌هیدان.
ناسناو: ئاڤاشین ئوموت
ناو و پاشناو: مه‌له‌ك ده‌میرئۆغلوو
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: حه‌لیمه - ئه‌سهه‌ت
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٩ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
***
ناسناو: ده‌ڤریم مه‌زڵووم
ناو و پاشناو: ده‌ڤریم كارا
شوێنی له‌دایكبوون: شرنا‌خ
ناوی دایك و باوك: ئازمه - عوسمان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٠ی شوباتی ٢٠١٧ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
***
ناسناو: تۆڵهلدان ئاگری
ناو و پاشناو: مه‌دیا ئونڤه‌ر
شوێنی له‌دایكبوون: مه‌خموور
ناوی دایك و باوك: له‌یلا - ئیحسان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٨ی ته‌مووزی ٢٠١٧ - هه‌رێمی پاراستنی مه‌دیا
ڕۆڵه‌كانی گه‌له قاره‌مانه‌كه‌مان هاوڕێ ده‌ڤریم، ئاڤاشین و تۆڵهلدان هه‌ر له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا له ڕاستیی تێكۆشان گه‌یشتوون. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له به‌رزترین ئاستدا بۆ ئازادی تێكۆشاون. به جۆشی ژیان و تایبه‌تمه‌ندییه ڕه‌نجده‌رانه‌كانیان له‌نێو هه‌موو هه‌ڤاڵاندا بوونه هاوڕێی خۆشه‌ویست. له هه‌مان كاتدا به‌هۆی هه‌ڵوێستی فیدایی و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی كردن له به‌رانبه‌ر كار و ئه‌ركه‌كانی پارتی هه‌میشه بوونه‌ته نموونه. هاوڕێیانمان ده‌ڤریم، ئاڤاشین و تۆڵهلدان له په‌یوه‌ندیی هه‌ڤاڵه‌تیدا له دڵه‌وه بوون و له به‌رانبه‌ر زۆری و زه‌حمه‌تییه‌كانی تێكۆشان ئافرێنه‌ر و تێگه‌یشتوو بوون. له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌هاكانی پارتییدا ئه‌وینداری دڵسۆزی ڕێبه‌ر ئاپۆ بوون. شه‌هیدبوونی ئه‌م هه‌ڤاڵانه، ئه‌رك و باری قورس ده‌خاته سه‌رشانی ئێمه و هاوڕێیانی دوای خۆیان.
سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هێژای شه‌هیدان، گه‌لی بۆتان و ته‌واوی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئه‌مانه‌تی شه‌هیده‌كانی خۆمان، ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و كوردستان به سه‌ركه‌وتن تاجدار بكه‌ین.
s.m