هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ شه‌هیدی خواكوركی ڕاگه‌یاند
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ شه‌هیدی ڕاگه‌یاند كه له به‌رخۆدانی خواكورك شه‌هید بوون. ڕاشیگه‌یاند، به‌ڵێن ده‌ده‌ین به تێكۆشان خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیدی به‌دی بێنین.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ شه‌هیدی ڕاگه‌یاند كه له به‌رخۆدانی خواكورك شه‌هید بوون. ڕاشیگه‌یاند، به‌ڵێن ده‌ده‌ین به تێكۆشان خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیدی به‌دی بێنین.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلا كه له خواكورك شه‌هید بوون زانیاری دا. له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ٢٧ی ئایار له هه‌رێمی خواكوركی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری كرد. هێزه‌كانمان به به‌رخۆدانێكی مێژوویی وه‌ڵامی هێرشه داگیركارییه‌كه‌یان دایه‌وه و له زۆر شوێن گورزی تووندیان له دوژمن دا. له كاتی جیاوازی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا و له شه‌ڕ و بۆردومانه‌كاندا چه‌ند هه‌ڤاڵێكی ئێمه شه‌هید بوون. هه‌ر كه زانیاریی ته‌واو ڕوون بوویه‌وه، به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. هێزه‌كانمان له دژی هه‌وڵه داگیركارییه‌كان قاره‌مانانه به‌رخۆدانیان كرد. به درووشمی [ڕێ به داگیركه‌ران ناده‌ین] له دژی دوژمن به‌رخۆدانێكی مێژووییان كرد. هاوڕێیانمان هه‌مزه (فاتیح ده‌میر)، كه‌نداڵ (ئیبراهیم فورات)، باهۆز (وه‌یسی جه‌به)، چه‌كدار (جونه‌ید یڵماز) و شاهان (یوونس كۆچهان) له دژی ته‌كنه‌لۆژیای شه‌ڕی دوژمن به‌شێوه‌یه‌كی فیدایی شه‌ڕیان كرد و داستانی قاره‌مانه‌تییان نووسیه‌وه. ئێمه به‌ڕێزه‌وه یادی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌په‌گه به‌م شێوه‌یه باسی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كردووه:
كه‌نداڵ ده‌نیز
هاوڕێمان كه‌نداڵ ده‌نیز ساڵی ١٩٨٤ له ناوچه‌ی پرسووس-ی سه‌ر به شاری ڕها له‌دایكبووه. له‌نێو خانه‌واده‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێز هاتووه‌ته دونیاوه و له ته‌مه‌نی لاوییه‌وه ده‌ركی كردووه كه كوردستان داگیركراوه و نكۆڵی له گه‌لی كورد ده‌كرێت و زه‌ختی داگیركاری لێ ده‌كرێت. هاوڕێ كه‌نداڵ له‌نێو كولتووری خاكی پیرۆزی خۆی گه‌وره بوو كه كولتوورێكه هه‌رگیز سه‌ر بۆ زوڵم دانانه‌وێنێت. ساڵی ٢٠٠٥ ڕووی له ڕیزه‌كانی گه‌ریلا كرد و هاته ئه‌و مه‌یدانانه‌ی دژبه زوڵم تێكۆشانی ئازادی لێ ده‌كرێت. هاوڕێ كه‌نداڵ كه له ساڵانی سه‌ره‌تای گه‌ریلایه‌تییه‌وه له چیاكانی زاگرۆس بوو، به هه‌ڵوێستی میلیتانی، فیداكاری و بوێری له‌نێو هاوڕێیانیدا بوو به گه‌ریلایه‌كی نموونه‌یی. له ماوه‌یه‌كی كورتدا له هێڵی سه‌ربازی و ئایدیۆلۆژیی ڕێبه‌ر ئاپۆدا قاڵ بوویه‌وه. بوو به فه‌رمانده و له ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا كه‌وته ژێر باری گران. هه‌میشه هه‌وڵی دا ببێته وه‌ڵام بۆ ڕێبه‌رایه‌تی، شه‌هیدان و گه‌له‌كه‌مان. له زۆر هه‌رێمی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ئه‌ركی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی دیسپلینی و فیداكاری جێبه‌جێ كرد و هێڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ خۆی كرده بنه‌ما. له هه‌رێمی خواكورك دژی هه‌وڵه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست به‌رخۆدانێكی گه‌وره‌ی كرد و بوو به هێمای بوێری.
هه‌مزه ڕوبار
هاوڕێمان هه‌مزه ڕوبار ساڵی ١٩٩٢ له وان له‌دایكبووه. ساڵی ٢٠١٤ كه زه‌خت و فشاره‌كانی سه‌ر گه‌لی كورد زیادیان كرد، به هه‌ڵوێستێكی شكۆدارانه ڕووی له ڕیزه‌كانی گه‌ریلا كرد. هاوڕێمان هه‌مزه كه ساڵانی سه‌ره‌تا له هه‌رێمی سه‌رحه‌د گه‌ریلایه‌تی كرد، له‌نێو هه‌لومه‌رجی سه‌ختدا به عه‌شقی ئازادی و به هه‌یبه‌تی چیای ئاگری له هێڵی میلیتانی و ئایدیۆلۆژیی ڕێبه‌ر ئاپۆدا قووڵ بووه‌وه و خۆی شاره‌زا كرد. له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی لێ ماوه‌ته‌وه به ڕه‌نجده‌ری و هه‌ڵوێستی قاره‌مانانه‌ی خۆی بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی وره. هاوڕێ هه‌مزه له هه‌رێمی خواكورك وه‌های كرد دوژمن زیانی زۆری پێ بكه‌وێت و چووه ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.
باهۆز سه‌رهڵدان
هاڤاڵمان باهۆز سه‌رهڵدان له مێردین له‌دایكبووه. له ژینگه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزدا گه‌وره بووه و له ته‌مه‌نی لاوی‌دا له كوردستان زه‌خت و ئه‌شكه‌نجه‌ی بینیوه. بوو به یه‌كێك له‌وانه‌ی به‌دوای تۆڵه‌كردنه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ساڵی ٢٠١٤ هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هاوڕێمان باهۆز كه به شوێنپێی ئه‌و ڕۆڵانه‌دا ده‌ڕۆیشت كه به‌ره‌و ئازادی هه‌نگاویان ده‌نا، له‌پێناو ئاینده‌یه‌كی ئازاد به داهاتوو ببه‌خشێت به فیداكاری، ڕه‌نجده‌ری و په‌یوه‌ستبوون به به‌هاكان ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كرد. له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌رایه‌تی بوو.
چه‌كدار تۆڵهڵدان
هاوڕێمان چه‌كدار تۆڵهڵدان ساڵی ١٩٩٥ له ناوچه‌ی لجه-ی سه‌ر به ئامه‌د له خانه‌واده‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزدا له‌دایكبووه. له‌نزیكه‌وه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری بینیوه. له‌گه‌ڵ چیرۆكی سووتاندنی لجه و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژبه گه‌ل گه‌وره بوو. هاوڕێ چه‌كدار كه له‌سه‌ر ڕێبازی گه‌نجانی قاره‌مانی لجه ساڵی ٢٠١٥ هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا و هه‌وڵی ده‌ركردنی داگیركه‌رانی دا له كوردستان. هاوڕێمان چه‌كدار كه له فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆدا خۆی قووڵ ده‌كرده‌وه، له هه‌موو مه‌یدانێكی خه‌بات به‌درووستی، فیداكاری و ده‌نگی خۆش و سترانه‌كانی ئازادی بوو به سه‌رچاوه‌ی وره.
شاهان بۆتان
هاوڕێمان شاهان ساڵی ١٩٩٧ له خانه‌واده‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێز له وان له‌دایكبووه. زه‌خت و زوڵمی دوژمنی له‌نزیكه‌وه بینیوه و له دژی ئه‌م ناحه‌قی و سیاسه‌تی سه‌ركوتكردنه ساڵی ٢٠١٤ هاته نێو ڕیزه‌كانی ئازادی. هه‌ر زوو فێری ژیانی گه‌ریلا بوو و به فیداكاری ژیا. هاوڕێ شاهان كه به‌هاكانی خۆی پاراست و له‌م چێوه‌یه‌دا به هێڵی شه‌هیدانی قاره‌ماندا ڕێی كرد، به هه‌ڵوێستی خۆی هه‌میشه كاریگه‌ری له هاوڕێكانی ده‌كرد. له‌نێو هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا دژی دوژمن به‌رخۆدانی كرد. سه‌ره‌نجام له خواكورك چووه ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان هه‌مزه (فاتیح ده‌میر)، كه‌نداڵ (ئیبراهیم فورات)، باهۆز (وه‌یسی جه‌به)، چه‌كدار (جونه‌ید یڵماز) و شاهان (یوونس كۆچهان) و ته‌واوی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه له‌پێناو به‌دیهێنانی كوردستانی ئازاد كه خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیده‌كانمانه، تێكۆشان گه‌ش بكه‌ین و به سه‌ركه‌وتنی بگه‌یه‌نین.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
|
ناسناو: ڕوبار قامیشلۆ |
|
ناسناو: كه‌نداڵ ده‌نیز |
|
ناسناو: باهۆز سه‌رهڵدان |
|
ناسناو: چه‌كدار تۆڵهڵدان |
|
ناسناو: شاهان بۆتان |
s.m