هه‌په‌گه یادی شه‌هیدانی جوودی كرده‌وه
هه‌په‌گه یادی ٩ گه‌ریلای كرده‌وه كه له ناوچه‌ی جوودیی باكووری كوردستان له ئه‌نجامی شه‌ڕ و بۆردومانه‌كاندا شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه یادی ٩ گه‌ریلای كرده‌وه كه له ناوچه‌ی جوودیی باكووری كوردستان له ئه‌نجامی شه‌ڕ و بۆردومانه‌كاندا شه‌هید بوون.
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) یادی ٩ گه‌ریلای كرده‌وه كه له ناوچه‌ی جوودی له ئه‌نجامی بۆمباران و شه‌ڕی سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه:
«سوپای توركیای داگیركه‌ر له ٣١ی تشرینی یه‌كه‌م\٩ی گه‌ڵارێزان-ه‌وه هه‌تا ٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨\١٢ی گه‌ڵاڕێزان له ناوچه‌ی جوودیی شرنا‌خ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌فره‌وانی كرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا:
١ی تشرینی دووه‌م\١٠ی گه‌ڵاڕێزان فڕۆكه و كۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كرد. دوای بۆمبارانه‌كه كاتژمێر ١٠ كۆپته‌ره‌كانی جۆری سكۆرسكی سه‌ربازیان له ناوچه‌كه دابه‌زاند. له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٢٢، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆمبارانێكی چڕی ده‌ڤه‌ری ده‌ریێ هرچ-یان كرد.
ڕۆژی ٢ی تشرینی دووه‌م\١١ی گه‌ڵاڕێزان به كۆپته‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر له ده‌ڤه‌ری ده‌رێی هرچ دابه‌زێنران. دواتر له‌نێوان هێزه‌كانمان و یهكینهداگیركهرهكان شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ له دژی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن له دریێ هرچ ٢ چالاكییان كرد. یه‌كێكیان كاتژمێر ١١:٣٠ و ئه‌وی دیكه‌ش كاتژمێر ١٥ ئه‌نجام درا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ڕۆژی ٣ی تشرینی دووه‌م\١٢ی گه‌ڵاڕێزان كۆتایی هات. سیسته‌می كۆماری توركی داگیركه‌ر له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بۆمبارانێكی تووندی ناوچه‌ی جوودی كرد و زیانێكی گه‌وره‌ی له‌م جوگرافیایه دێرینه‌ی مرۆڤایه‌تی دا. ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی دوژمن كه له هه‌ر ٤ ڕۆژه‌كه‌ی ئۆپه‌راسیۆن كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بوویه‌وه. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هه‌ڤاڵانمان ڕۆزا، مه‌زڵووم، تیرێژ، شه‌ڤگه‌ر، چه‌كدار و كاتۆ به‌هۆی شه‌ڕ و بۆمبارانه‌كه شه‌هید بوون. هاوڕێیانمان سۆرخوین، زانا و كارلی كه به‌سه‌ختی بریندار بوون، بۆ ئه‌وه‌ی به دیل نه‌كه‌ونه ده‌ستی دوژمن به بۆمبه‌كانیان خۆیان شه‌هید كرد. ناسنامه‌ی هاوڕێیانمان شه‌ڤگه‌ر و كارلی هه‌ر كات ڕوون بوویه‌وه، بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نین.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان:
![]() |
ناسناو: ڕۆزا تۆلهلدان سه‌رحه‌د |
![]() |
ناسناو: تیرێژ ئامه‌د |
![]() |
ناسناو: سۆرخوین ئه‌كین |
![]() |
ناسناو: مه‌زڵووم ئه‌ردال |
![]() |
ناسناو: چه‌كدار جیلۆ |
![]() |
ناسناو: زانا چراڤ |
![]() |
ناسناو: كاتۆ سێگركێ |
هاوڕێیانمان كاتێك شه‌هید بوون كه ناوچه‌ی جوودیی لانكه‌ی مرۆڤایه‌تییان ده‌پاراست. ئێمه به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه یادی هه‌ر ٩ شه‌هیده‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌م كچ و كوڕه قاره‌مانانه‌ی گه‌له‌كه‌مان كه هه‌ر یه‌كه‌یان خه‌ڵكی ده‌ڤه‌رێكی كوردستانن، به بوێری و پێداگریی خۆیان ڕێگه‌یان به دوژمن نه‌دا و له دژی داگیركه‌ران كه پێیان وایه به ته‌كنه‌لۆژیا ده‌توانن گه‌له‌كه‌مان ته‌سلیم بگرن، قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد و داستانی قاره‌مانه‌تییان نووسییه‌وه. شه‌هیده‌كانمان كه ئاشنا بوون به كولتووری به‌رخۆدانی په‌كه‌كه، هه‌رگیز ته‌سلیمیه‌تیان قبووڵ نه‌كرد. به ڕوح و جه‌ساره‌تی خۆیان له دژی داگیركاری، دڕندایه‌تی و مێتینگه‌ری بوونه مژده‌ی ڕۆژه ئازاده‌كانی گه‌لی كوردستان. گه‌له‌كه‌مان چه‌نده به‌م ڕۆڵه هێژا و قاره‌مانانه‌ی خۆی سه‌ربه‌رز بێت، كه‌مه.
با سه‌ری خانه‌واده هێژاكانی شه‌هیده‌كانمان، گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی بۆتان و هه‌موو گه‌لی كوردستان ساخ بێت. ئێمه به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه جارێكی دیكه یادی هه‌ر یه‌ك له‌و ٩ هاوڕێیه‌ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه كه به درووشمی [ڕێبه‌رایه‌تیی ئازاد - كوردستانی ئازاد] تێكۆشان و له دژی مێتینگه‌ری شه‌ڕێكی گه‌وره‌یان كرد و شه‌هید بوون. جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه به یادی ئه‌وان تێكۆشانی خۆمان سه‌ربخه‌ین.»
s.m