هه‌په‌گه یادی ٥ گه‌ریلای شه‌هیدی كرده‌وه
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی ٥ گه‌ریلا كه له ٢٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی ٥ گه‌ریلا كه له ٢٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بوون، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی هه‌په‌گه بڵاوكراوه‌ته‌وه و یادی هه‌ریه‌كه له گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه؛ بنه‌ڤش دۆغا، ده‌نگتاڤ ئاندۆك، ده‌ستان ئافشین، سیاشه‌ڤ تۆكتاش و تۆپراك ڕۆژهات كراوه‌ته‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
«كوردستان وه‌ڵاتێكی دێرینه كه سته‌مكاران زۆر جار هێرشی سه‌ختیان كردووه‌ته‌سه‌ر. گه‌لی كوردستانیش له‌نێو ئه‌م جوگرافیایه بێ وێنه‌یه‌دا ئافراوه و له دژی مێتینگه‌ران هه‌میشه خۆی و خاكه‌كه‌ی پاراستووه. هێرشه‌كان له لایه‌ن هه‌ر كه‌س و شوێنێكه‌وه كرابن، گه‌له‌كه‌مان له به‌رانبه‌ریان خۆی ته‌سلیم نه‌كردووه، خۆڕاگر بووه و خۆی گه‌یاندووه‌ته ئه‌م سه‌رده‌مه. ئه‌م به‌رخۆدانه بێگومان به هێزی خۆیی گه‌له‌كه‌مان و له سایه‌ی ئه‌و قاره‌مانانه‌ی كه پێی گه‌یاندوون، هاتووه‌ته ئاراوه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی ڕێبه‌ر ئاپۆدا وه‌ڵاتپارێزی، تێكۆشین، شه‌ڕ، قاره‌مانه‌تی و فیداكاری له كوردستان سه‌رله‌ونێ پێناسه كراوه‌ته‌وه. كه‌سایه‌تی كوردی ئازاد په‌یدا بوو، له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئافراندووه كه گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ئیراده به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر له جاران ده‌كات. ئه‌م نه‌وه نوێیه كه له‌نێو په‌كه‌كه‌دا به‌رچاوه و كچ و كوڕانی بژارده‌ی وه‌ڵاته‌كه‌مان به فیداكاری و قاره‌مانه‌تیی گه‌وره، له دژی ئه‌و سیسته‌مانه‌ی كه كوردستانیان داگیر و تاڵان كردووه، تێده‌كۆشن. پێویسته باش بزانرێت، كاتێك گه‌له‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی گه‌شبین سه‌یری ئاینده‌ی خۆی ده‌كات، ئه‌مه له سایه‌ی قاره‌مانه‌كانه كه له كه‌سایه‌تیی شه‌هیداندا ده‌رده‌كه‌وێت و گیانی خۆیان فیدا كردووه.
شه‌هیده‌كانمان هه‌میشه ڕێ له به‌رده‌م ئێمه‌دا ده‌كه‌نه‌وه و مژده‌ی ئاینده‌یه‌كی ئازاد ده‌ده‌ن. به منه‌تدارییه‌وه یادی شه‌هیده‌كانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه. ٢٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیادا به‌هۆی هێرشێكی سوپای توركی فاشیست، هاوڕێیانمان بنه‌ڤش، ده‌نگتاڤ، ده‌ستان، سیاشه‌ڤ و تۆپراك چوونه ڕیزی كاروانی نه‌مران. ئێمه یادی ئه‌م هاوڕێیانه‌ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه.
زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كانمان وه‌هایه:
![]() |
ناسناو: بنه‌ڤش دۆغا |
![]() |
ناسناو: ده‌نگتاڤ ئاندۆك |
![]() |
ناسناو: ده‌ستان ئافشین |
![]() |
ناسناو: سیاشه‌ڤ زه‌رگا |
![]() |
ناسناو: تۆپراك ڕۆژهات |
شه‌هیده‌كانمان له‌پێناو ژیانێكی سه‌ربه‌رز و ئازادی گه‌لانی كوردستان له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا تێكۆشان. له كه‌سایه‌تیی خانه‌واده هێژاكانی شه‌هیدانماندا سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێز ده‌كه‌ین و جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئاڵای ئازادی كه شه‌هیده قاره‌مانه‌كان ڕاده‌ستی ئێمه‌یان كردووه، هه‌تا سه‌ركه‌وتن هه‌ر به‌رز بكه‌ینه‌وه.»
s.m