هه‌ژده‌مین جڤاتی گشتیی كه‌نه‌كه ده‌ستی پێكرد
هه‌ژده‌مین جڤاتی گشتیی كه‌نه‌كه له شاری بارلۆ-ی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. كۆبوونه‌وه‌كه ٣ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له كوردستان و ئه‌ورووپاوه سه‌دان ئه‌ندام به‌شدارییان تێدا كردووه.
هه‌ژده‌مین جڤاتی گشتیی كه‌نه‌كه له شاری بارلۆ-ی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. كۆبوونه‌وه‌كه ٣ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له كوردستان و ئه‌ورووپاوه سه‌دان ئه‌ندام به‌شدارییان تێدا كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ژده‌مین جڤاتی گشتیی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) له شاری بارلۆ-ی هۆڵه‌ندا به‌به‌شداریی هاوسه‌رۆكانی كه‌نه‌كه، ئه‌ندام و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان به خوله‌كێك ڕێزگرتن و یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی، ده‌ستی پێكرد.
وته‌ی ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه، له لایه‌ن زوبه‌یر ئایدار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) پێشكه‌ش كرا. ئایدار گوتی، «كه‌نه‌كه ٢٠ ساڵه له‌پێناو یه‌كێتیی گه‌لی كورد تێده‌كۆشێت و له‌نێو كه‌نه‌كه‌دا پارته‌سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان هه‌ن.»
«ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد یه‌كبگرێت، هیچ كه‌س ناتوانێت له دژی كوردستان بوه‌ستێته‌وه»
نیلۆفه‌ر كۆچ و ڕێبوار ڕه‌شید هاوسه‌رۆكانی كه‌نه‌كه وته‌یان پێشكه‌ش كرد، كۆچ سه‌رنجی خسته سه‌ر هێرشه‌كانی هێزه داگیركه‌ره‌كان له دژی كوردستان و گوتی، گه‌لی كورد كه چه‌ندین ساڵه له دژی ئه‌و هێرشانه تێده‌كۆشێت، پێویسته له دژی هێزه مێتینگه‌ره‌كان یه‌كێتیی خۆی بونیاد بنێت. گوتیشی، كه‌نه‌كه چه‌ندین ساڵه له‌پێناو یه‌كێتیی گه‌لی كورد تێده‌كۆشێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كه‌می جڤاتی گشتیی كه‌نه‌كه‌دا، زیلان سه‌رحه‌د به ناوی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كوردی ئه‌ورووپا (TJK-E) وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: «له دوای شۆڕشی ڕۆژاڤا، ئه‌و كوردانه‌ی له شوێنه جیاجیاكانی جیهان ده‌ژین ڕوویان له ڕۆژاڤا كرد. ئازادیی گه‌لی كورد و ژنی كورد به یه‌كێتی به‌دیدێت. ئێستا فرسه‌تێك هه‌یه بۆ ئازادیی گه‌لی كورد. ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی ژیانی ئازاد به‌دیبێت، هیچ هێزێك ناتوانێت له دژی كوردستان بوه‌ستێت.»
«بۆ ئازادیی كوردستان پێویسته هه‌موو پارته‌كان خۆیان به‌به‌رپرس دابنێت»
ئارێز عه‌بدوڵا به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان (كه‌نه‌كه) وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: «كۆبوونه‌وه‌ی كه‌نه‌كه له‌پێناو یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوێكی گرینگه. ڕزگاریی كوردستان ته‌نیا به ڕزگاركردنی پارچه‌یه‌ك سنووردار نییه. پێویسته هه‌موو پارته‌كانی كوردستان له‌پێناو ئازادیی گه‌لی كورد خۆیان به‌به‌رپرس دابنێنن.»
سیامه‌ند موعینی هاوسه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وته‌كه‌یدا گوتی: «ئێمه‌ش وه‌ك پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات پێویسته له‌پێناو پێكه‌وه‌ژیان و دیموكراتی تێ‌بكۆشین. پێویسته كه‌نه‌كه‌ش سیاسه‌تێكی هاوبه‌شی وه‌ها بونیاد بنێت كه هه‌موو پارته‌كان له‌خۆ بگرێت.
دواتریش ڕه‌مزی كارتاڵ هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل په‌یامی جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه)ی خوێنده‌وه كه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناردبوو.
s.m