هۆزان مزگین چیرۆکی ئازادییە
کۆمیتەی کەمانی زێڕین، یادی گەریلای فەرماندە و هونەرمەند هۆزان مزگین-ی کردەوە و ڕایگەیاند، " کەسایەتی هەمە لایەنە و یەکگرتوی هونەرمەند هاوڕی مزگین، نیشانەی چیرۆکی ژیانی کوردانە.
کۆمیتەی کەمانی زێڕین، یادی گەریلای فەرماندە و هونەرمەند هۆزان مزگین-ی کردەوە و ڕایگەیاند، " کەسایەتی هەمە لایەنە و یەکگرتوی هونەرمەند هاوڕی مزگین، نیشانەی چیرۆکی ژیانی کوردانە.
کۆمیتەی ژن-ی کەمان-ی زێڕین-ی تەڤ چاند، بە بۆنەی ٢٦مین ساڵی شەهید بوونی غوربەت ئایدین(هۆزان مزگین) بەیاننامێکی بڵاو کرادەوە.
کۆمیتەی کەمان-ی زێڕین لەسەر کەسایەتی هۆزان مزگین دا هەموو شەهیدانی مانگی گووڵان-ی وەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند ئێمە سەریری ڕێزوحورمەت لە ئاستی ئەو شەهیدا دادەنەوێنین."
شەهیدانی مانگی گووڵان بناغەی ژیانێکی نوێیان لە کوردستان داناوە
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە مانگی گووڵاندا شەهادەتی زۆر ڕوویداوە و وترا،" لەسەرەتادا شەهادەتی هەڤاڵ هۆزان مزگین، حەقی قەرار، حالێل چاڤگوون، موحەمەد قەرەسوونگوور و ئیبراهیم بێلگین، شەداتەی دیکە لە مانگی گووڵاندا ڕوویداوە،بناغەی ژیانێکی نوێیان لە کوردستاندا دانا. هەروەها، لە ٩ی گووڵان-ی ٢٠١٠ لە زیندانی ئەوین- تاراندا هەڤاڵ شیرین عەلەم هولی (ڕوناهی ماکۆ)، فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکێڵی، عەلی حەیدەریان و چالاکێکی ئێرانی بە ناوی مەهدی ئیسلامیان لە سێدارە دران.
شێوازی شەهیدکردنی ئەو هەڤاڵانەی ئێمە نیشانەی ترسی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە تێکۆشانی ئازادی. و بۆ تێکوشینی ئازادی گەلی کورد هێمای بەرخۆدانێکی بێ وێنە و هاوتای بەرخۆدانی مەنسووری هەلاجە."
لە درێژەی بەیاننامەکەدا دەستنیشان کراوە کە لە ١١ی گووڵان-ی ١٩٩٢، هۆزان مزگین بۆ ئەوەی کە بە زیندویی نەکەوێتە دەستی دوژمن بە شێوازێکی فیدایی شەهید بوو و وترا،" تێکۆشین و کەسایەتی ئەو لە زۆرلایەنەوە بۆ هاوڕێکانی وەک میراتێک بە جێ هێشتووە. هێز و داخوازی تێکۆشانمان پێدەبەخشێت. هەڤاڵ مزگین لە ناو مێژویی تێکۆشانی ژناندا خاوەن پێگەێکی گرنگە، یەکێک لە دامەزرێنەرانی سەرەتاتی بزوتنەوەی ژنان بوو. هەروەها لە گارزان-ی یەکەمین فەرماندەی ژن بوو. مزگین بەو واتای نوسینی ناوی خۆیدایە لە سەرەتای چیرۆکی تێکۆشانی ژن-ی ئازادە لە کوردستان.
کەسایەتی هەمە لایەنەی شەهید مزگین نیشانەی چیرۆکی ژنی کوردە
قارەمانێکی هونەری بوو کە بووە دەنگی ژنان
کۆمیتەی کەمانی زێڕین لە بەیاننامەکەی خۆیدا وتی،" شەهید مزگین هەم ژنانی کوردی بە ڕیکخراوەیی کرد،هەمیش بووە فەرماندەی سوپای گەلێک کە لە ڕیزی پێشەوە شەڕی دەکرد."
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە،" ئەو هاوڕێیەی ئێمە کە بە دەنگی خۆی بووە دەنگی ئازادی هەموو ژنان و کوردستان ، یەکێک لە هێماکانی تێکۆشانی ئێمەیە.ئەو تەنیا قارەمانێک لە کوردستان نییە ، ئەو قارەمانێکی هونەرە کە بووە دەنگی هەموو ژنان و شۆڕشگێڕێکی کلتورییە.
لە کەسایەتی شەهید مزگین-دا ئێمە هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان یاد دەکەینەوە، جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە لە کوردستانی ئازاد دا هەموو کاتێک ئەوان بە ڕێزەوە یاد بکەین.
ک-ش