هێزه‌كانی گه‌ریلا له ئامه‌د، ئاگری، شرنا‌خ و سێرت هێرشیان كرده سه‌ر سوپای توركیا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژا ستار له چه‌ندین شوێن هێرشیان كرده سه‌ر سوپای توركیا و لایه‌نی كه‌م ٦ سه‌رباز كوژران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژا ستار له چه‌ندین شوێن هێرشیان كرده سه‌ر سوپای توركیا و لایه‌نی كه‌م ٦ سه‌رباز كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ئامه‌د، ئاگری، شرنا‌خ و سێرت ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه:
ئامه‌د
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ١٢ی ئایار\٢٢ی بانه‌مه‌ڕ له مه‌یدانی شه‌هریبان-ی هه‌رێمی به‌ستا-ی شرنا‌خ، له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له گردی ده‌روازه‌ی سهڤۆ چالاكییان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن دا و ئه‌وه‌نده‌ی روون بوویه‌وه سه‌ربازێكی دوژمن له‌م چالاكییه‌دا كوژرا.
هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ له گردی ده‌روازه‌ی به‌ڕۆژ-یش چالاكییه‌كیان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن ئه‌نجامدا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌و چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بوویه‌وه.
هه‌رێمی سه‌رحه‌د
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕی-دا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هێزه‌كانمان ١٢ی ئایار\٢٢ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ٢٢ له نزیك ده‌روازه‌ی سنووری دیلووجوو-ی ناوچه‌ی باشان-ی ئیدر له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش كه له ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕا، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له ئۆتۆمبێلهزرێپۆشهكه دا و له ئه‌نجامدا به‌ته‌واوی تێكشكێنرا. له چالاكییه‌كه‌دا ٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
گابار
ئێواره‌ی ١١ی ئایار\٢١ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٧، هێزه‌كانمان له دژی «كۆنتراكان» كه هه‌وڵیان ده‌دا ڕێگه‌ی ئه‌منی بۆ به‌نداوی ئلسوو-ی هه‌رێمی فندك-ی چیای گابار دروست بكه‌ن، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان له بلدۆزهرێكیان دا كه ڕێگه‌ی دروست ده‌كرد، له ئه‌نجامدا بلدۆزه‌ره‌كه تێكشكێنرا و ئه‌و كۆنترایهی تیایدابوو كوژرا.
سێرت
١١ی ئایار\٢١ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٧:٠٠ له دژی سه‌ربازگه‌ی مهمیرا-ی ناوچه‌ی دهێ-ی سێرت چالاكییه‌ك ئه‌نجامدرا. هێزه‌كانمان گورزی توندیان له سه‌نگه‌رێكی سه‌ربازگه‌كه دا و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
s.m