هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌ لێلیكان و شەڕناخ گورزیان له‌ سوپای توركیا دا

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە هەرێمی لێلیکان و گردی لەزگین-ی شەڕناخ زانیاری بڵاو کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکی گەریلاکانیدا لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر  کوژراوبرینداری سەربازانی تورکیا هەیە.

لە بەیاننامەکەی هەپەگەدا هاتووە:

ڕۆژی ١٣ی نیسان/ ٢٤ی خاکەلێوە کاتژمێر ٢ی دوا نیوەڕۆ هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گەلی عەلی درێژ-ی نزیک بە هەرێمی لێلیکان کە لە نێوان باکوور وباشووری کوردستاندا هەڵکەوتووە، چالاکییان ئەنجامدا.

گەریلاکان مۆڵگەکانی سوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج ،لەو چالاکییەدا ژمارەی کوژراوو بریندارانی سوپای تورکیا نەزانراوە.

ڕۆژی ١٢ی نیسان/٢٣ی خاکەلێوە لە کاتژمێر ١٢:٤٥ خولەکی نیوەڕۆدا گەریلاکان سەنگەرەکانی سوپای تورکیایان لە گردی لەزگین-ی سەر بە یەکەی ئیلەموون-ی شەرناخ، کردە ئامانج.

ئەو چالاکییە سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات ، ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا نەزانراوە