هێزه‌كانی گه‌ریلا له چه‌لێ له سوپای توركیایان دا
گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام دان.
گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام دان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه گه‌ریلاكان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی توركیا و گورزی تووندیان لێ داون. هه‌روه‌ها هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا ٣ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووه‌م\٦ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ١١ له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی شوندر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. گورزی تووند له په‌ناگه و سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. سوپای توركیای داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌ی چالاكییه‌كه‌ی كرد و به كۆپته‌ری سكۆرسكی-ش سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی له ناوچه‌كه هه‌ڵگرته‌وه.
هێزه‌كانمان ٢٨ی تشرینی دووه‌م\٧ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ١٣:٣٠ له دژی سه‌ربازانی دوژمن له‌سه‌ر گردی شه‌هید جۆله‌مێرگی چه‌لێ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا گورزی تووند له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن له‌سه‌ر گرده‌كه درا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به هاوه‌ن و ئۆبوس تۆپبارانی ناوچه‌ی چالاكییه‌كه‌ی كرد.
هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان
٢٨ی تشرینی دووه‌م\٧ی سه‌رماوه‌ز له‌نێوان كاتژمێر ١٥:٥٠ و ١٦:٣٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بناری گردی شه‌كیف-ی سه‌ر به هه‌رێمی خواكوركیان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و ده‌ڤه‌ری كه‌نال-ی ناوچه‌ی قلا‌بان-ی سه‌ر به شرنا‌خ-یان بۆمباران كرد.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ڕۆژی ٢٩ی تشرینی دووه‌م\٨ی سه‌رماوه‌ز (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ٨:٣٠ بۆردومانی ده‌وروبه‌ری چه‌می خواكوركیان كرد له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. به‌هۆی بۆردومانه‌كه زیان به هێزه‌كانی ئێمه‌ی گه‌ریلا نه‌گه‌یشت.
٣ گه‌ریلا شه‌هید بوون
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووه‌م\٦ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ٩:٣٠ بۆردومانی ده‌ڤه‌ری ساجا-ی هه‌رێمی زاپی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه هه‌ڤاڵانمان ئارین، ئا‌ڤێستا و زیلان شه‌هید بوون.
بۆ یادی ئه‌وان هه‌میشه ئاڵای ئازادی ده‌شه‌كێنینه‌وه
هه‌ر سێ هاوڕێمان له‌پێناو ئازادیی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌له‌كه‌مان هاتنه نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشانی شۆڕش، له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا به ڕه‌نجده‌ری و له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه هه‌میشه به ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆیان هه‌ستان. ده‌یانزانی كه خراپییه‌كانی ئه‌م جیهانه زۆرن و ته‌نیا به ئازادیی ژن ده‌كرێت جوان بكرێت، له به‌رزترین ئاستدا هه‌وڵیان دا خۆیان شاره‌زا بكه‌ن له ئایدیۆلۆژیای ئازادیی ژن. بۆ ئێمه‌ش به‌رپرسایه‌تیی گرینگ‌یان به‌جێهێشتووه. به به‌رزكردنی ئاڵای ئازادی ئێمه خاوه‌نداره‌تی له یادی ئه‌وان ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هێژای شه‌هیده‌كانمان و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئاڵای ئازادی كه شه‌هیدان ڕاده‌ستی ئێمه‌یان كردووه، هه‌میشه بشهكێنینهوه.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان:
ناسناو: ئارین جۆله‌مێرگ
ناو و پاشناو: هولیا ئۆزده‌میر
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: ئاسیا - درباز
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨\٦ی سه‌رماوه‌ز - زاپ
ناسناو: ئا‌ڤێستا قاره‌مان
ناو و پاشناو: ئه‌لیفه مه‌لا ناهسان
شوێنی له‌دایكبوون: عه‌فرین
ناوی دایك و باوك: له‌تیفه - نووری
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨\٦ی سه‌رماوه‌ز - زاپ
ناسناو: زیلان ده‌ڤران
ناو و پاشناو: نوورشهن بوتوشابا
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: نهسیهات - موحه‌ره‌م
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨\٦ی سه‌رماوه‌ز - زاپ
s.m