هێزى گەریلا لە گەڤەر چالاکیى سابوتاژی ئەنجامدا

گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستا لە گەڤەر لە دژی ٢ بیلدۆزەری سەربازیى سوپاى تورکیا چالاکیى سابوتاژیان ئەنجامدا و هەر ٢ بیلدۆزەرەکە تێکشکێنران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) بڵاویکردەوە، رۆژی ٣٠ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ / ٩ی سەرماوەز لە گەڤەر لە دژی ٢ بیلدۆزەری سەربازیى سوپاى تورکیا چالاکیى سابوتاژیان ئەنجامداوە. هەگەپە لەبارەى هێرشە ئاسمانییەکانى سوپای تورکیاشەوە زانیاریى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە:

گەڤەر

"ماوەیەکە سوپاى کۆماری تورکیاى داگیرکەر لە نێوان گوندەکانى ئالیاوا و کەندالۆکێ لە ناوچەى گەڤەری جۆلەمێرگ دەستیکردووە بە دروستکردنى رێگاى سەربازی. هێزەکانمان رۆژی ٣٠ی تشرینى دووەم / ٩ی سەرماوەز و لە کاتژمێر ١٩:٤٠ دا لە دژی ٢ بیلدۆزری سەربازی کە لە دروستکردنى ئەوە رێگایەدا کاریان دەکرد، چالاکیى سابوتاژیان ئەنجامدا. بەو هۆیەوە هەر ٢ بیلدۆزەکە تێکشکێنران، بەڵام ژمارەى کوژراوان و بریندارانی ئەو چالاکییە روون نەبوویەوە. کۆماری تورکیاى داگیرکە لە دواى چالاکییەکە هەرێمەکەى بە چڕی تۆپباران و هاوەنبارانکرد".

گارە

رۆژی ٢٨ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ / ٧ی سەرماوەز و لە کاتژمێر ١٤:٣٠ دا  فڕۆکە جەنگییەکانى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر ناوچەى بابل-یان لە گارەی سەر بە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێکمان نەبوو.

حەفتانین

هەروەها رۆژی ٢٩ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ / ٨ی سەرماوەز و لە کاتژمێر ١٦:١٠ دا فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای کۆمارى تورکیاى داگیرکەر ناوچەى شەهید کەنداڵ لە حەفتانینى سەر بە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا هەڤاڵێکمان شەهید بووە. دواتر زانیاری لە بارەی ناسنامەى ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان بۆ رای گشتى بڵاو دەکەینەوە".

ر.م