هەدەپە: گۆشەگیری ئیمڕالی هێرشە لەسەر هیوای چارەسەری گەلان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی هەدەپە بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، گۆشەگیری ئیمڕالی هێرشە لەسەر هیوای چارەسەری گەلان.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ٢٢مین ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٩ لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە پیلانگێڕی لە کەسایەتی ئۆجالاندا دەستوەردانە لە داهاتووی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوە خرایەڕوو، "ئەم پیلانگێڕیە کە لەدژی تێکۆشانی ئازادی، دیموکراسی، ئارامی و ئاشتی گەلان بوو، بوو بە هۆکاری دەرکەوتنی ژمارەیەکی زۆر کێشە کە تا ئێستاش کاریگەرییان دیارە."

هەدەپە دەشلێت، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە ٢٢مین ساڵیادیدا بە گۆشەگیری رەها بەردەوامە و بەم شێوەیە بەردەوامی بە ڕاگەیەنراوەکەیدا، "بە شێوەیەکی نایاسایی ڕێگا نادرێت ئۆجالان خانەوادە و پارێزەرانی ببینێت و بۆچوونەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکاتەوە. گۆشەگیری کە لە کەسایەتی ئۆجالاندا لە ئیمڕالی پەیڕەو دەکرێت، ئەمڕۆ لە هەموو وڵات بڵاوبووەتەوە و کۆمەڵگای بێهەناسەدان هێشتووەتەوە. لەدژی ئەم هەژموونە کە هەوڵ دەدرێت کۆمەڵگا بێ پاراستن بهێڵێتەوە و گەلان لەدژی یەکتری سوور بکات، ئێمە ژیانی هاوبەش و کۆماری دیموکراتیک دەپارێزین."

ف.ق