هەوڵەکانی دکتۆر بەرهەم ساڵح بۆ ڕاوەستانی شەڕ لە ڕۆژئاوا
هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ بەردەوامە و سالار مەحمود ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێڕاق ئەو هەوڵانەی ئاشکرا کرد کە لە پێناو ڕاوەستاندنی شەڕ نراوە.
هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ بەردەوامە و سالار مەحمود ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێڕاق ئەو هەوڵانەی ئاشکرا کرد کە لە پێناو ڕاوەستاندنی شەڕ نراوە.
بەر لە دەستپێکی شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان مەترسیە مرۆییەکان بۆ تەواوی وڵاتانی زلهێز و وڵاتانی ناوچەکە و نەتەوە یەکگرتۆکان خراوەتە ڕوو. دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێڕاق لەگەڵ بەشێک لە سەرۆکی وڵاتانی وەکو میسر و ئوردن و سەرۆک کۆماری جامیعەی عەرەبی و باڵوێزی وڵاتان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتۆکان پەیوەندی کردوە بە مەبەستی چڕ کردنەوەی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ.
هەروەها جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە پێویستە کێشەی سوریا لێ بگەڕێن سوریەکان خۆیان بە گفتوگۆ چارەسەری بکەن. گەر پێویستی کرد وڵاتان هاوکار و یارمەتیدەری چارەسەر بن نەک دەستێوەردان.
هەروەها دکتۆر بەرهەم ساڵح داوای کۆبونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی کردوە و کۆبونەوەکە ئەنجام دەدرێت و هەڵوێست ڕادەگەیەنن بۆ ڕاگرتنی هێرشی تورکیا.
ف.ق