هەپەگە: لە خواکورکەوە تا ئامانۆس چالاکی، ١٧سەربازی سوپای تورک کوژران

گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە خواکورکەوە هەتاکو ئامانۆس، لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چەندین چالاکییان ئەنجامداوە و گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیردا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ١٧ سەربازی سوپای تورک کوژران و ئۆتۆمبێلێکى جۆری ریۆی و زرێپۆشێک تێکشکاوە.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە خواکورکەوە هەتاکوو ئامانۆس لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لەچەندین ناوچە چالاکییان ئەنجامدا لەو چالاکییانەدا فەرماندەیەکی سەربازی و بەگشتی ١٧ سەربازی سوپای تورک کوژران. هەروەها ئۆتۆمبێلێکى جۆری ریۆی و زرپۆشێکی سەربازی تێکشکا و زرێپۆشێکی تر کرایەئامانج و خەساری بەرکەوت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

لە هەمبەر ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆسەرهەرێمی خواکورک و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چەندین چالاکی سەرکەوتووانە ئەنجامدراوە. لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕانەی شەهید باگەر و شەهید ڕوونیا هێزەکانی ئێمە گورزی سەختیان لە سوپای داگیرکەری تورکیا وەشاندووە.

'لەچالاکییەکی یەژا ستار ٧سەربازکوژران'

لە ڕۆژی ١٢ی حوزەیران ٢٢ی جۆزەردان لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ هێزەکانی یەژاستار لەدژی سەربازانی تورک لە گردی لێلیکانی هەرێمی خواکورک چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا تا ئەوجێگەیەی کە پشتڕاس کراوەتەوە ٢سەربازی تورک کوژراون.

لە ڕۆژی ٢٠ی حوزەیران/٣٠جۆزەردان لە نزیک گردی خودێ گەریلاکانی یەژاستار سەربازانی سوپای تورکیایان کردە ئامانج و لەهەمان ڕۆژ ولەکاتژمێر ١٨:٠٠ لە نزیکەوە سەربازانی سوپای تورکیایان کردە ئامانج، لەوچالاکییەدا ئەفسەرێکی سەربازی و٤سەربازی تر کوژران.

ئۆتۆمبێلێکى جۆری ریۆی تێکشکا

لە ڕۆژی ٢١ی حوزەیران/٣٠جۆزەردان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ گەریلاکانی ئێمە لەسەر ڕێگەی بارەگای سەربازی گردی چەلەیانی جولەمێرگ لەدژی ئۆتۆمبێلێکى جۆری ریۆی چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئەو ئۆتۆمبێلە تێکشکا و ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران. ژمارەی کوژراو بریندارانی ناو ئۆتۆمبیلەکە نەزانراوە.

هێزەکانی ئێمە دوای ئەوچالاکییە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

لە شاخی زرێپۆشێک کرایە ئامانج

لە ڕۆژی ١٧ی حوزەیران هێزەکانی ئێمە لەدژی بارەگای سەربازی تنگێ-ی ناوچەی کاتوخەلیلای ناوچەی شاخێ-ی وان چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا سەربازێک کوژرا و زرێپۆشێک کرایەئامانج. دوای ئەوە چالاکییە سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەکە دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد.

'لە بۆتان سەربازانی سوپای تورک کرانە ئامانج'

لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید رزگار گەڤەر، گەریلاکانی ئێمە لەدژی سەربازانی سوپای تورک کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون چالاکییان ئەنجامدا.

لەکاتژمێر ١٩:٠٠ سەربازانی سوپای تورک کە لەناوچەکەدا سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون کرانە ئامانج. گەریلاکانی ئێمە لەدژی سوپای تورک چالاکیی کاریگەریان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا  ٧سەربازی دوژمن کوژران و ٢سەربازی تریش برینداربوون. سوپای تورک کوژراوبریندارەکانی خۆی لەڕێگەی زرێپۆشەوە لەناوچەکە دوورخستەوە.

لەهاتای فەرماندەی یەکەیەکی سەربازی کوژرا

لە ڕۆژی ١٩ی حوزەیراندا  یەکینەیەکی شاراوەی دوژمن لە لەوەڕگەی توفداکێ-ی هاتای بۆسەیان دانابوو. هێزەکانی ئێمە ئەو یەکینە شاراوەیان خستە ژێرچاودێری وردی خۆیان و لەهەمانڕۆژدا و لە کاتژمێر ١٠:٢٠خولەکدا کرانە ئامانج. تا ئەوجێگەیەی کە پشتراست کراوەتەوە فەرماندەی تیمەکە و ٢سەربازی تری کوژران و ٢سەربازی تریش برینداربوون. هێزەکانی ئێمە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

ک-ش