هەپەگە لە سەرحەد کاروانێکى زرێپۆشەکانى سوپاى تورکی کردە ئامانج
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستا لەسەر رێگاى بازید – ئیدر کاروانێکى زرێپۆشەکانى سوپاى تورکیان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە زرێپۆشێکى جۆری کیرپی درا.
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستا لەسەر رێگاى بازید – ئیدر کاروانێکى زرێپۆشەکانى سوپاى تورکیان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە زرێپۆشێکى جۆری کیرپی درا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەگەپە) لەبارەى ئەو چالاکییەى هێزەکانى گەریلا و هێرشە ئاسمانییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەرەوە راگەیانداروێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا لە ئەیالەتى سەرحەد هێزەکانمان دوێنێ ١٣ی نیسانی ٢٠١٩ / ٢٤ی خاکەلێوە و لە کاتژمێر ١٠:٠٠ دا لەسەر رێگاى بازید – ئیدر لە دژی کاروانێکى پێکهاتوو لە ٦ زرێپۆشى سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.
لە کاتى چالاکییەکەدا هەندێک لە زرێپۆشەکان لە شوێنى چالاکییەکە رایانکرد و زرێپۆشکى جۆری کیرپی گورزی قورسی لێدرا و نەیتوانى لە شوێنى چالاکییەکە رابکات.
بەهۆی گورزی هێزەکانمانەوە زیانێکى زۆر بەو زرێپۆشە گەیشت. ٣ کاتژمێر دواى ئەو چالاکییەی هێزەکانی دوژمن چوونە شوێنى چالاکییەکە و دەستیانکرد بە کاری دەربازکردن و سەربازە کوژراو و بریندارەکانیان گواستەوە.
هێزەکانى دوژمن لە دواى ئەو چالاکییە کاریگەرە، بە چەکی قورس دەورووبەری شوێنى چالاکییەکەیان بۆردومانکرد. ژمارەى کوژراوان و بریندارانى دوژمن روون نەبووەتەوە. لەو چالاکییەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.
هێرشی ئاسمانى
دوێنێ ١٣ی نسان فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى کۆمارى تورکیاى داگیرکەر ناوچەکانى پاراستنى مەدیایان بۆردمانکرد.
دوێنێ کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە ناوچەى باسای ئاڤاشین و کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ١١:٣٠ ناوچەى کارۆخ لە قەندیل، ناوچەى شکەفتی برینداران لە زێ، شاخی شەهید هێمن لە خواکورک و لە کاتژمێر ١٦:٠٠ بۆ ١٦:٣٠ شاخی شەهید دیرەن و ئاڤاشین، ناوچەى ئاریس-فاریس و مام ڕەش-یان بۆردومانکرد.
لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە".
ر.م