هەپەگە :لە چالاکی گەریلاکانماندا ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران وبریندار بوون

لە چالاکیێکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای داگیرکەری تورکیا لە هەرێمی بەدلیس، سەربازێکی سوپای تورکیا کوژراو ٤سەربازی دیکە بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا لە بارەی چالاکیی گەریلاکانی لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: ڕۆژی ١٩ی ئادار/٢٩ی ڕەشەمە گەریلاکانمان  لە بەدلیس لە دژی کۆنتراگەریلاکان و سەربازەکانی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا یەکینەکانی دوژمن کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا و چوار سەربازی دیکە برینداربوون، پاش ئەو چالاکییە سوپای داگیرکەری تورکیا بەکەڵک وەر گرتن لە هەلیکۆپتەر ئۆپەراسیۆنەکەی بەرفراوان کردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە ڕۆژی ٢٣ی ئادار/١ی خاکەلێوە کۆتایی هات.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر ٨ی شەو سوپای داگیرکەری تورکیا، دەستی کرد بە تۆپبارانی ناوچەکانی گۆڤەندی سەربە شەمزینانی جولەمێرگ. پاش تۆپبارانەکە سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەری کوبرا ناوچەکەی بۆردوومان کرد.

هەروەها لە ڕێکەوتی ٢١ی ئادار/١ خاکەلێوە ناوچەکانی ماسیرۆ، کانی ڕەش-ی باشووری کوردستان کرانە ئامانجی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا.

ک-ش