هەپەگە ناسنامەی ٤شەهیدی لە ئامەدیی ڕاگەیاند
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ڕێکەوتی ١ی تەشرینی دوویەم لە ئامەد شەهید ببوون.
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ڕێکەوتی ١ی تەشرینی دوویەم لە ئامەد شەهید ببوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پارستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ناسنامەی ٤ گەریلای خۆی ئاشکراکرد کە لەڕێکەوتی١ی تەشرینی دوویەم لە ئامەد شەهید ببوون.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:
"ڕێکەوتی ٢٩ی تەشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورکیا لە ٧٦ گوندی لیجە، هەزر و کارازێ-ی ئامەد قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند ولەوناوچانەدا دەستی بەئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی کرد. ڕێکەوتی ١ی تەشرینی دوویەم لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکدا لەنزیک گوندی زەرێ-ی لیجە لەنێوان گەریلاکانی ئێمە وسوپای داگیرکەری تورکیا شەڕهاتەئاراوە. لەوشەڕەدا ژمارەیەکی زۆرلەسەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەرکوژران وبرینداربوون.لەو شەڕەداهاوڕێیانی ئێمە باران،چەکدار، ئینیقام وموستەفا کە هەتا کۆتایی لەدژی دوژمن بەقارەمانی شەڕیان کرد شەهیدبوون.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان ئاوەهایە:
ناو:باران ئامەد
ناوپاشناو:ئیلیاس کاراکوچ
شوێنی لەدایک بوون: ئامەد
ناوی دایک – باوک: ئامینە – محەمەد سەعید
شوێن و بەڕواری شەهید بوون: ئامەد- ١ی تەشرینی دوویەمی ٢٠١٨
ناو:چەکدار ئامەد
ناوپاشناو: سەرحەد کوشکوون
شوێنی لەدایک بوون:ئامەد
ناوی دایک – باوک:سەردیە - محەمەد
شوێن و بەڕواری شەهید بوون: ئامەد – ١ی تەشرینی دوویەمی ٢٠١٨
ناو:ئینتیقام ئامەد
ناوپاشناو: عومەر چەلەنگ
شوێنی لەدایک بوون:ئامەد
ناوی دایک – باوک: دێلاز - محەمەد
شوێن و بەڕواری شەهید بوون: ئامەد- ١ی تەشرینی دوویەمی ٢٠١٨
ناو:موستەفا مالاچووک
ناوپاشناو: بەرات بوزکورت
شوێنی لەدایک بوون:ئامەد
ناوی دایک – باوک: ئاینوور – عەبدول مەناف
شوێن و بەڕواری شەهید بوون: ئامەد ١ی تەشرینی دوویەمی ٢٠١٨
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، " ئێمە ٤ هاورێی خۆمان کە لەباوەشی ئامەدەوە هاتوون و دیسانەوە لە ناوخاکی ئامەد بە دروشمی ' ڕێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد' شەڕیان کرد و شەهید بوون بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە. سەرخۆشی لە بنەماڵەکانیان و گەلی ئامەد و گەلی کوردستان دەکەین. ئێمە بەڵێن دەدەین کە ئەو ئالای ئازادییەی کە هەڤالانمان ڕادەستی ئێمەیان کردووە هەتا سەرکەوتنی کۆتایی شەکاوە بیهێڵینەوە.
لە هەمان ڕاگەیەنراودا باس لەوەکرا کە ، لە ٣١ی تەشرینی یەکەمدا لە درنگانی شەو و لە ١ی تەشرینی دوویەم لە کاتژمێر ١٧:٠٠ فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەردۆڵی گوندی فەلەحا-ی ناوچەی زاپی سەر بەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کردووە.
ک-ش