ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی خەڵکی سڤیلی باشووری کوردستان ڕاگەیه‌نراوێكی بڵاوکردەوە. هەپەگە ڕایگه‌یاند، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە دژی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان دەستی بە هێرشی تازە کردووە.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ئەو زیهنیه‌ته‌ی کە بەشێوەیەکی دڕندانە هێرش ده‌كاته سەر گەلەکەمان و بەهاکانی، هەوڵ دەدات هەموو باشووری کوردستان داگیر بکات. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر به پاڵپشتی تەکنیکی بە ئەنقەست شوێنی خەڵکی سڤیل بۆردومان دەکات. یەکێک لەو هێرشانە لە ١٢ی حوزەیران/ ٢٢ی جۆزەردان دژبه ناوچەی ئامێدیی سەر بە پارێزگه‌ی دهۆک بوو کە بۆردومانی چه‌ند شوێنێكی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل کرا. لەو چوارچێوه‌دا فڕۆكه جەنگییەکان کاتژمێر ١٣:٣٠ بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی خەڵکی سڤیلی گوندی گوهەرزە-یان كرد. هه‌روه‌ها ئێوارەکەی ٢ ئۆتۆمبیلی خەڵکی سڤیلی گوندی سەرگەلی و ماڵێکی گوندی دەرێ كرا. بەنزینخانەیەکی خەڵکی سڤیلیش لەنێوان سولاوە و ئامێدی بۆردومان كرا. بەهۆی ئەو بۆردومانانه‌وه چه‌ند هاوڵاتییه‌كی سڤیل بریندار بوون.»
«تورکیای داگیرکەر دەیەوێت گەل چاوترسێن بکات»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، «دەوڵەتی تورک بە ئەنقەست هێرش دەکاتە سەر شوێنە مەدەنییەکان. دەیەوێت بە چاوترساندنی خەڵکی ناوچه‌كه سه‌ركوتیان بكات. ئەو هێرشانە كه بە پشتیوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کران ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵكی سیڤیلیان کردە ئامانج. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت باشووری کوردستان بەته‌واوی داگیر بکات. بۆ ئەوەی ڕێگە نەدات خەڵکی ناوچەکە بە ڕۆحی شیلادزێ لە دژی داگیرکەر بەرخۆدان بکات، ئەو هێرشانە بە ئەنقەست و بە پیلانێكی به‌رنامه‌ڕێژكراو دەکرێن. بێگومان ئەمە بەشێکە لە پیلانی داگیرکاری.»
«بەو هێرشانە جارێکی دیکە ده‌بینین کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جگە لە مردن و وێرانكردن شتێکی دیكه بۆ کوردان بە ڕەوا نابینێت. بۆ ئەو هێرشانەش گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەکاتە بیانوو. ئه‌و زیهنیه‌تە كه پێشتریش زۆر كه‌سی سڤیلی ئێمەی کوشت، ئه‌م. هێرشه وه‌ك هێرشی دژبه گەریلا پیشان ده‌دات. لەو ناوچانەی باسیان دەکرێت هیچ هه‌وڵ و جموجۆڵێکی گەریلاکانی ئێمە نییە. ئایا بۆردومانکردنی بەنزینخانە و ڕێگه‌ی سەرەکی هێرشێكت بە ئەنقەست نییە؟ ئەو زیهنیه‌تە بۆردومانی شوێنێک دەکات کە سەدان ئۆتۆمبێلی پێدا تێدەپەڕێت. بە سیاسەتی ترساندن دەیەوێت خەڵکی باشووری كوردستان چاوترسێن بکات. ئه‌و هێرشانه جارێكی دیكه ده‌ریده‌خه‌ن كه دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئەنقەست هێرش ده‌كاته سه‌ر گەلەکەمان و بە درۆ هەوڵدەدات زیهنیه‌تی كوژه‌رانه‌ی خۆی بشارێتەوە.»
«له دژی هێرشەکان لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان پێویستە»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، «سەرەڕای ئەوەی له‌و شوێنه بۆردومانكراوانه‌دا گەریلای ئێمەی لێی نییە، سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی سیخووڕیی هێرشبه‌ر بە ئەنقەست ناوچەکەی بۆردومان کرد. لە به‌رانبه‌ر ئەو هێرشانەی لە دژی گەلی باشووری کوردستان ده‌كرێن، پێویستە گەلی کورد لە هەر شوێنێک بێت بەرخۆدان بکات و لە بەرانبەر کۆمەڵکوژییەکان بێدەنگ نەبێت. ئامانجی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر قڕکردنی کوردی ئازادە. لە دژی ئەو هێرشانە پێویستە هه‌ر چوار پارچەی کوردستان ببنه یەک و له دژی هێرشەکان تێ‌بکۆشن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی داگیرکەران بۆ ئازادیی گەلەکەمان تێدەکۆشن و پیلانە داگیرکارییەکان پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه. بۆ ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانه‌دا بریندار بوون، داوای شیفای خێر ده‌كه‌ین.»
s.m