هەپەگە: ١١ ئەندامی تیمی تایبەت و سەربازی سوپای تورکیا کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە چالاکی گەریلاکاندا لە جولەمێرگ ٩ ئەندامی تیمی تایبەت، لە دەرسیم ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە لە چالاکی گەریلاکاندا لە جولەمێرگ ٩ ئەندامی تیمی تایبەت، لە دەرسیم ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی لە ١٥و١٦ی گوڵا/٢٥و٢٦ بانەمەڕ بەیاننامەێکی بڵاو کردەوە و ئەم زانیارییانەی خستە ڕوو:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا، لە ناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگدا هێزەکانمان لە ئێوارەی ١٥ی گوڵان/٢٥ی بانەمەر لە کاتژمێر ١٩:٢٠ خولەکدا هێزەکانی سوپای تورکیایان کە لە سەر ڕێگەی پاراستنی نێوان بنکەی سەربازی-ی تەسێ وگردی هەفتکان-ێ جموجووڵیان دەکرد، کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە سوپای تورکیا درا، ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.
'ئۆتۆمبێلی سەربازی لە جۆری زیرخ تێکشکاوە، ٩ ئەندامی تیمی تایبەتی سوپای تورکیا کوژران'
شەوی هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ دا گەریلاکانمان ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری( زیرخ)-یان لە نزیک گەڕەکی شاپان-ی شەمزینان کردە ئامانج . لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا زرێخەکە تێکشکا و ٩ ئەندامی تیمی تایبەت کوژران.
'لە دەرسیم ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران'
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئۆزان و شەهید رۆزا دا، هێزەکانمان لە ١٦ گوڵان/٢٦ی بانەمەڕ لە کاتژمێر ١٣:٣٠ خولەکدا لە دژی بنکەی سەربازی دەرەوڤا-ی ناوچەی قیسل-ی سەر بە دەرسیم چالاکییان ئەنجامدا. گورزی سەخت لە سەنگەرەکان و حەشارگەکانی دوژمن درا و لە ئەنجامدا ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران وسەربازێکی دیکەش بریندار بوو.
ک- ش