ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکییەی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە مێردین ٦ سەربازی تورک کوژران
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:
" بەرەبەیانی ١٨ی ئادارسوپای داگیرکەری تورک لە دەرووبەری گوندی ڕۆڤەرێ-ی ناوچەی کەربۆران-ی مێردین دەستی پەئۆپەراسیۆنی سەربازیی کرد. لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستایا هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون چالاکییان ئەنجامدا. گەریلاکانمان یەکینەیەکی دوژمنیان کردئامانج و گورزی سەختیان لە سوپای داگیرکەری دوژمن دا، لەو چالاکییەدا ٦سەربازی سوپای تورکیا کوژران و چەندین سەربازی تریش برینداربوون. لەوچالاکییەدا هەڤالێکی ئێمە بەناوی رێزان هەتا دوا فیشەک بەقارەمانی شەڕی کرد و شەهیدبوو.
هەتا دوا فیشەک بەرەنگێکی فیدایی بەرخۆدانیان کرد
دوای ئەوچالاکییەدا لەنیوان هێزەکانی ئێمە و سوپای تورکیای داگیرکەردا شەڕێکی سەخت هاتە ئاراوە. هەڤاڵانی ئێمە ڕێبەر و دلخواز کە هەتا دوا فیشەک لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا شەڕیان کرد و گورزی سەختیان لەدوژمن دا، هەڤالانی ئێمە بۆ ئەوەی کە نەکەونە دەستی دوژمن چالاکیی فیداییان ئەنجامدا و شەهید بوون.
لەڕێگەی چەند هێلیکۆپتەرەوە سەربازانی کوژراو وبرینداری خۆیان لە ناوچەکە گواستەوە. ئۆپەراسیۆپنی سوپای تورکیا بەیارمەتی یەکینەشاراوەکانی دوژمن بەردەوامە.
لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاری بەربڵاودەربارەی ناسنامەی هەڤالە شەهیدەکانمان بڵاودەکەینەوە.
چالاکی گەریلا لە رێگەی (دڕۆن)
لە چوارچێوەی هەلمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید باگر و شەهید ڕونیا، هێزەکانی ئێمە ڕۆژی ٢٢ی ئادار کاتژمێر١٦:٠٠ لە سەر گردی شەهید ڕوناهی لە ناوچەی شەمزینانی جولەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا، چالاکییەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان- دڕۆنەوە ئەنجامدرا، لەوچالاکییەدا سەنگەرو حەشارگەکانی دوژمن کرانەئامانج. ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.
لە ڕۆژی ٢٣ی ئاداردا لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لەڕێگەی دڕۆنەوە سەربازانی سوپای تورکیا لە گردی شەهید ڕۆناهی لە ناوچەی شەمزینان کرانە ئامانج، ژمارەی کوژراوەکان نەزانراوە.
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا سیدەکان بۆردومان دەکات
ڕۆژی ٢٣ی ئادار کاتژمێر ١٥:٠٠ فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرگردی کەڤورتێ-ی ناوچەی سیدەکانی باشووری کوردستانی بۆردومانکرد. هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.
ک٠ش