هەپەگە یادی ئەو گەریلایانەی کردەوە کە لە دەرسیم شەهید بوون

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ناسنامەی ٧ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ٢٦ی مارس/خاکەلێوە ساڵی ٢٠١٨ دا لە دەرسیم شەهید بوون. یەکیک لە گەریلا شەهیدەکان خەلکی شاری ورمێ-ی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا ناسنامەی ٧ گەریلای ئاشکراکردووە کە لە دەرسیم لە شەڕێکی سەختدا شەهید بوون.

لە لێدوانە نوسراوەکەی هەپەگەدا ئەم زانیاریانە هاتوون:

"٢٦ی مارس/٥ی خاکەلیوە ساڵی ٢٠١٨، لە گەلی هارچیک لە ناوچەی پیلەموور-ی دەرسیم، سوپای داگیرکەری تورکیا بە هاوکاری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی داگیرکاریی کرد. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا فڕۆکە و هەلیکۆپتەری جەنگییش بەکارهێنران. بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە ماوەی دوو ڕۆژ شەڕی سەخت لەنێوان هێزەکانی دوژمن و هێزەکانی ئێمەدا ڕوویاندا. لەو شەڕانەدا دوژمن گورزی کوشندەی بەرکەوتووە و ٧ گەریلای ئێمەش کە بە قارەمانیی شەڕیان دەکرد، شەهید بوون.

 

ناسنامەی هەڤاڵانی شەهید بەم شێوەیە:

نازناو: ئاسۆ ئامەد

ناو و پاشناو: مەحمود چەلیک

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: سەودا- بەهادین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئاداری ٢٠١٨/ دەرسیم

نازناو: خەلیل جولەمێرگ

ناو و پاشناو: مەجید ئەیگین

شوێنی لەدایکبوون: جولەمێرگ

ناوی دایک و باوک: نەزاهەت- محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئاداری ٢٠١٨/ دەرسیم

نازناو: هارون دەرسیم

ناو و پاشناو: فەرەیدون نەبی زادە

شوێنی لەدایکبوون: ورمی

ناوی دایک و باوک: گوڵی- ڕۆستەم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئاداری ٢٠١٨/ دەرسیم

نازناو: ماهیر مونزور

ناو و پاشناو: جیهان کیت

شوێنی لەدایکبوون: دەرسیم

ناوی دایک و باوک: فریشتە- دەدالی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئاداری ٢٠١٨/ دەرسیم

نازناو: ڕوبار چەولیگ

ناو و پاشناو: سەلمان باقی

شوێنی لەدایکبوون: چەولیگ

ناوی دایک و باوک: ئایتەن- ئیحسان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئاداری ٢٠١٨/ دەرسیم

نازناو: شەڕڤان گمگم

ناو و پاشناو: قادر تۆسوون

شوێنی لەدایکبوون: مووش

ناوی دایک و باوک: حورییە- سەلاحەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئاداری ٢٠١٨/ دەرسیم

نازناو: وەلات زیلان

ناو و پاشناو: سەدات بنگۆل

شوێنی لەدایکبوون: مووش

ناوی دایک و باوک: بەزار- بەهادین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئاداری ٢٠١٨/ دەرسیم

ماهیر مونزور

هەڤاڵمان ماهیر مونزور لە دەرسیم لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە دایکبووە. لەسەر ڕێبازێک بووە کە سەری بۆ سیاسەتی فشار و تواندنەوە نەوی نەکردووە. ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵەی هەڤاڵمان ماهیر پەیوەستی نێو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیی کورد بوون و شەهید بوون. هەڤاڵمان ماهیر لەسەر بنەمای بەهاکانی وڵاتپارێزیی خۆی پەروەردە کرد. لە تەمەنێکی گەنجیدا پەیوەستی بە ڕیزەکانی گەریلا بوو، لە دژی دوژمن دەستی بە تێکۆشانێکی چالاکانە کرد.

لەناو گەریلاکانیشدا لە دەرسیم و گەلێک شوێنی دیکەی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا مایەوە. لەهەر شوێنێک کە لێێ مابێتەوە بە ڕەنج و فیداکاریەکی مەزنەوە پەیوەست بووە. ڕێبازی دەرسیم کە بۆ گەلی کورد سەنگەری بەرخۆدانە، هەمیشە لە دڵیدا دەیپاراست و دژ بە هەموو هێرشەکانی دوژمن بە باشی بەرخۆدانی دەکرد. وەک نوێنەرێکی کەسایەتیی دەرسیم کە سەری نەوی نەکردووە بۆ دوژمن، هەتا دوا ساتی ژیانی شەڕی کردو بە قارەمانی شەهید بوو.

هارون دەرسیم

هەڤاڵمان هارون دەرسیم لە شاری ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. هەر زوو هەستی بە سیاسەتیی زۆرداریی ڕژێـمی ئێران کرد و سەرەڕای ئەوانەش بەها جەوهەریەکانی خۆی پاراست. هەڤاڵمان هارون لە تەمەنی لاوەێتیدا پەیوەست بە ڕیزەکانی گەریلا بوو. لایەنی نەتەوەیی پەکەکە کە بەهای تێکۆشینی هاوبەشی هەرچوار بەشی کوردستان بەڕێوەدەبات، لەسەر ئەو بنەمایەش بە دڵ و بە گیان پەیوەستی ناو تێکۆشان بوو.

هەڤاڵمان هارون ڕۆشتە دەرسیم و بۆ بەها نەتەوەییەکانی کورد تێکۆشا. بێ ڕەتکردنەوە و لە هەموو شوێنێک پەیوەستی نێو تێکۆشان بوو دژ بە فاشیزمی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، بە بەرپرسیارێتیی مەزنەوە هەموو ئەرکەکانی بەجێدەهێنا. بە ڕەنجێکی زۆر تەواوی ئەو ئەرکانەی بەسەرخست کە پێی دەدران. شارەزایەتیی خۆی وەک گەریلایەک بە گەریلایەتیی باکوری کوردستان گەیاندە ئاستێكی باڵا و ئەوەشی کردە بنەمای کاری فەرماندەییەکی سەرکەوتووانە.

هەتا ئەو ساتەی بە قارەمانی شەهید بوو، بێ ڕاوەستان خەباتی کرد و بوویە هاوڕێبازێكی قارەمانیی ئێمە کە لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو چیاکانی دەرسیم بەڕێکەوت.

وەلات زیلان

هەڤاڵمان وەلات زیلان لە مووش لە دایکبووە. هەر لە گەنجێتیەوە ئاشنا بوو بە تێکۆشانی ئێمە. هەڤاڵمان وەلات بەردەوام لە باکووری کوردستان گەریلایەتیی دەکرد و دواین جاریش لە دەرسیم بە ئەرک و کاری خۆی هەستا. بووە شەڕڤانێكی شارەزا و هەتا دواین گوولە، دژ بە هێرشەکانی دوژمن، بە شێوەیەکی قارەمانانە بەرخۆدانی کرد. بەوەش بوو بە یەکێک لە هاوڕێبازە قارەمانەکانمان.

خەلیل جولەمێرگ

هەڤاڵمان خەلیل جولەمێرگ لە جولەمێرگ چاوی بەدنیا هەڵهێناوە و لەناو بەهاکانی وڵاتپارێزییدا گەورە بوو. فشار و زۆرداریی دەوڵەتی تورکیا لە گەلی کورد لەخۆیدا بینی و بۆ خاوەندارییکردن لە بەهاکانی خۆی پەیوەست بە ڕیزەکانی گەریلا بوو. دژ بە هەر شێوە هێرشێکی دوژمن بە قارەمانیی خەباتی دەکرد. هەتا دواین ساتی ژیانی بە فیداکاریەکی مەزنەوە دەجوڵایەوە و بە قارەمانیی شەهید بوو.

ڕوبار چەولیگ

هەڤاڵمان ڕوبار چەولیگ لە ناوچەی سۆلاخانای چەولیگ لە دایکبووە. لە ژینگەیەکی وڵاتپارێزییدا گەورە بوو. لەبەرامبەر هێرشە فاشیستیەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گەلی کورد پەیوەست بە نێو ریزەکانی گەریلاوە بوو. هەڤاڵمان ڕوبار کە بە هەڵوێستەکانی گەنجێتی پڕ لەوزەبوونی، هەموو کات سەرنجی ڕادەکێشایە سەر خۆی، هەتا ساتی شەهیدبوونی بە ئارامی و بەرپرسیارێتیەوە، دوور لە هەڵچوون خەباتی کردووە.

شەڕڤان گمگم

هەڤاڵمان شەڕڤان گمگم لە مووش لەدایکبووە. وەک گەلێک گەنجانی دیکەی کورد، بۆ ئازادیی گەلی کورد دەستی بە تێكۆشان کرد و لەسەر ئەم بنەمایە پەیوەست بە نێو ڕیزەکانی گەریلاوە بوو. گەریلابوون بۆ ئەو بوو بە مەیدانی سەرەکیی کە ئازادی تێێدا ژیان دەکات. بۆئەوەی ئەو هەستەی خۆی بگەیەنێتە گەلەکەمان و بۆ ئازادیی گەل هەتا دواین هەناسەی خۆی بوو بە خاوەنی ڕەنجێکی هێژا.

ئاسۆ ئامەد

هەڤاڵمان ئاسۆ ئامەد لە ئامەد لەدایکبووە. لە بەرامبەر دوژمن کە ناهێڵێت کوردان بە بەها جوانەکانی خۆیانەوە بژین، بەرەو ناو ڕیزەکانی تێكۆشانی ئازادیی بەڕێکەوت. هەڤاڵمان ئاسۆ لە تەمەنێكی بچوکدا پەیوەست بە نێو ڕیزەکانی گەریلا بوو. بۆ بەدیهێنانی ئازادیی بۆ گەلی کورد پەیوەست بە تێکۆشان بوو. هەتا دواین ساتەکانی ژیانی هەستی وڵاتپارێزیی خۆی لە ئاستێکی باڵادا بوو. هەڤاڵمان ئاسۆ لەنێو ڕێبازی بەرخۆدانی ئازادیی کوردستاندا بوو بە هاوڕێی قارەمانی ئێمە.

بەبۆنەی شەهیدبوونی هەڤاڵانمان کە بە قارەمانیی شەڕیان کردووە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و تەواوی گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین. بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە هەتا گەلی کورد ئازاد نەبێت، بەردەوامی بە تێکۆشانەکانمان دەدەین.

ک-ش