هەپەگە: یادی شەهیدانی زاگرۆس بە بەرزی رادەگرین

هەپەگە ناسنامەى ٥ گەریلای شەهیدی زاگرۆسی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "خاوەنداریکردن لە یادی شەهیدان و بەرزراگرتنی ئەو ئاڵای ئازادییەی بۆ ئێمەیان بەجێهێشتووە، ئەرکی ئێمە و گەنجانی کوردی وڵاتپارێزە".

لە راگەیاندراوەکەى ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) هاتووە:

"رۆژی ١٣ی ئایاری ٢٠١٩ لە هێرشی ئاسمانیی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەردا لە ناوچەى زاگرۆس لە هەرێمەکانى پاراستنی مەدیادا هەڤاڵمان ئاوات فەرماندەى پێشەنگ، هاوڕێیانمان بروسک، هەبوون، نومان و شۆڕش شەهید بوون. زانیاری لەبارەى هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەمشێوەیەیە:

نازناو: ئاوات مەهابادی

ناو و پاشناو: مەسعود سەید ئەحمەدی

شوێنی لە دایکوون: مەهاباد

ناوی دایک و باوک: مریەم – ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی ئایاری ٢٠١٩ / زاگرۆس

****

نازناو: بروسک گارزان

ناو و پاشناو: یوسف یڵماز

شوێنی لە دایکوون: بەدلیس

ناوی دایک و باوک: بەسیرە - بۆزەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی ئایاری ٢٠١٩ / زاگرۆس

****

نازناو: هەبون باز

ناو و پاشناو: وەدات سار

شوێنی لە دایکوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: حەمیدییە - فەیزوڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی ئایاری ٢٠١٩ / زاگرۆس

****

نازناو: نومان ئامەد

ناو و پاشناو: فراتکان ئۆزەر

شوێنی لە دایکوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: سولییە - یوسف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی ئایاری ٢٠١٩ / زاگرۆس

****

نازناو: شۆڕش رەشان جۆلەمێرگ

ناو و پاشناو: قادر عالیم

شوێنی لە دایکوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: گولافتون - محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی ئایاری ٢٠١٩ / زاگرۆس

****

هاوڕێیانمان ئاوات، بروسک، هەبوون، نومان و شۆڕش لە چوار پارچەى کوردستان بە هەستی وڵاتپیارێزی گەورە بوون و بە ئامانجێکى گەورەوە بەشداری رێزەکانى تێکۆشان بۆ لێپرسینەوە لە دوژمنی بکوژ – قڕکەر بوون. ئێمە یادی ئەو هاوڕێیانەمان بەڕێز و حورمەتەوە بەرز رادەگرین. کاتێک لە ناو ریزەکانى تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا بوون بە ژیانی خاکییانەى خۆیان، پاکبوونیان لە پەیوەندیی لەگەڵ هاوڕێیانیاندا و توڕەیی خۆیان لە دژی دوژمن وایکردووە هەموو کات بە بەرزی لە یادماندا دەمێننەوە و یادیان دەکەینەوە. ئەو هاوڕێی هێژایانەمان بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بەبێ راوەستان بەشداریی ناو ریزەکانى تێکۆشان بوون و فیداییانە روویان لە سەرکەوتن کرد. ئەو قارەمانانە، کە وڵاتپارێزی و خۆشەویستیی وڵاتیان، بەپێی نەریتی دێرینی بەرخودانی پەکەکە و جەوهەری فیدایی ئاپۆیی لە کەسایەتی و تێکۆشانی خۆیاندا بەدیهێنا. خاوەنداریکردن لە یادی شەهیدان و بەرزکرکردنەوەى ئەو ئاڵایەى ئازادی، کە بۆ ئێمەیان بەجێهێشتوە، ئەرکی ئێمە و گەنجانی کوردی وڵاتپارێزە.

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکانى ئەحمەدی، یڵماز، سار، ئۆزەر و عالیم و هەموو گەلی کوردی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن و پەیمان دەدەین، کە ئێمە تێکۆشانی تۆڵەسێنانەوەى شەهیدان و تێکۆشانی ئازادی تاوەکو سەرکەوتن درێژە پێ بدەین".

ژ.ت