وان، ئاماری پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٩ ڕاگەیەندرا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ-لقی وان ئاشکرایکرد کە لە وان لە ساڵی ٢٠١٩دا هەزارو ٦٥٧ پێشێلکاری مافی مرۆڤ ئەنجامدراوە.

لقی کۆمەڵی مافی مرۆڤ لە وان ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٩ لە شارەکە ئاشکراکرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکە لە ساڵی ڕابردوو هەزارو ٦٥٧ پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە شارەکە ئەنجامدراون.

مورات مەلەت سەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە وان ڕایگەیاند: شاری وان وەک شارێکی قەدەغەکراو دەناسرێت.

مورات تیشکی خستە سەر چالاکی مانگرتنی گروپی یۆروم و داواشی لە وەزارەتی داد کرد گوێ لە داواکارییەکانی گروپە بگرێت.

پاشان قاسم کالکان بەڕێوەبەری ناوەند ڕاپۆرتەکەی خوێندەوەو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" لە تورکیا ئازادی ڕادەربڕین و ڕێکخستن لەژێر هەڕەشە دایە، سەرەڕای ئەمەش شەڕو پێکدادان هەرچەند دەڕوات دژوارتر دەبێت، ئەمەش دەبێتە مردنی زیاتری مرۆڤ و پێشێلکاری زیاتر".

کالکان دەستنیشانی کرد کە لە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩دا چەندین ڕۆشنبیر، نوسەر و پارێزەرانی مافی مرۆڤ سزادراون و فشار لەسەر سیاسەتمەداران، پارێزەرانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەوان و ڕۆشنبیران بەردەوامی هەیە.

قاسم کالکان ئاشکراشیکرد، لەساڵی ٢٠١٩دا پێشێلکاری مافی مرۆڤ ئەشکەنجەدان، پێشێلکاری مافی زیندانیان، قەدەغەکردنی مافی کۆبوونەوە و خۆپیشاندان، قەدەغەکردنی ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی چاپەمەنی، توندوتیژی لەدژی ژنان و منداڵان ئەنجامدراوە و بەگشتی هەزارو ٦٥٧ پێشێلکاری مافی مرۆڤ ڕوویانداوە.