وان؛ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
لە پارێزگه‌ی وان-ی باکووری کوردستان لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ ٨ هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢ی دیكه‌ش برینداربوون.
لە پارێزگه‌ی وان-ی باکووری کوردستان لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ ٨ هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢ی دیكه‌ش برینداربوون.
ڕووداوه‌كه به‌هۆی پێکدادانی کامیۆنێک و پاسێکی نەفەرههڵگر بووه، لە ناوچەی پاییزئاوای وان، كه ٧٠ کیلۆمەتر لە ناوه‌ندی شاری وان دووره.
تەرمی کوژراو و بریندارەکان گواسترانه‌وه بۆ نەخۆشخانەی شاری وان.
ش. م