١٠٥ ڕێکخراو دەربارەی زینی وەرتێ پەیامێکیان بڵاوکردەوە

١٠٥ ڕێکخراوی باشوری کوردستان لە بەیاننامەیەکدا داوا لە لایەنەکان دەکەن، کە هەرچی زووە کۆتایی بە ناکۆکییەکان لە زینی وەرتێ بهێنن.

دەربارەی ئاڵۆزییەکانی زینی وەرتێ، کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی مەدەنی بەناونیشانی " نا بۆ سه‌نگه‌ر له‌ یه‌كگرتن و شه‌ڕی ناوخۆ، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"لە كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به‌ كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی ئاوێته‌بووی نا بەرامبەری قوڵ و بەردەوام تێده‌په‌ڕێت، سەرباری ئەوەش بوونی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تەوای جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە، لە دۆخێكی وەهادا هاوڵاتیانی كوردستان‌ له‌ هه‌موو كات زیاتر پێویستیان بە گێڕانەوەی متمانە، هێوركردنەوەی بارگرژی دەرونی، بەرقەراركردنی‌ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی،سه‌قامگیری، دەستەبەركردن و دابینكردنی بژێوی و چارەسەركردنی خراپی ڕەوشی ژیانی هاوڵاتیان و بەتایبەتیش فەرمانبەران بەهۆی پێنەدان و دابەشنەكردنی موچە لە كاتی خۆیدا".

هەروەها هاتووە:"لە بەرامبەر ئەوەدا لەبری شەڕی چارەسەركردنی قەیرانەكان و بەتایبەت ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خەریكە هەموو سەرنجەكان دەگۆڕێت بۆ شەڕی ناوخۆ و براكوژی و دوو ئیدارەی كە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان نەك هەر لەگەڵی نین و پشتگیری ناكەن، بەڵكو مێژوویەكی ناشرین و قیزەونیشی لە یادەوەریان دروست كردووە، ئەوەی هەیە لەسەر (زینی وەرتێ) ئەگەر چی ڕاست و دروستیش بن لە ڕێگریكردن لە قاچاخ و بەرگرتن لە بڵاوبنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام پاساو نین بۆ هەڵایسانی ناكۆكی و شەڕ لە نێوان لایەنە سیاسییە كوردییەكان و دروست بوونی شەڕی ناوخۆ، بەڵكو گەر لێكتێنەگەیشتنێكیش هەبێت، دەكرێت گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن وەك باشترین بژاردە دیاری بكرێت بۆ دۆزینەوەی میكانیزم و ڕێگەچارەی دروست و گونجاو".

ئەو ڕێکخراوانە داواکارن، "له‌ زووترین كات كۆتایی به‌و سه‌نگه‌رگرتنه‌ نا پێویسته‌ی‌ (زینی وه‌رتێ) بهێنرێت و پشتگیری له‌ هه‌موو كارو چالاكییه‌ك ده‌كه‌ین له‌ پێناو هێوركردنەوە و رێگه‌گرتن له‌ هه‌ڵایسانی ناكۆكی و بەتایبەتیش شه‌ڕی ناوخۆ".

ناوی رێكخراوه‌ پشتیوانەکان

1. ڕێكخراوی فیوچەر – سلێمانی

2. پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن KIE – سلێمانی

3. ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی – هەولێر

4. رێکخراوی شار بۆ گەشەپیدانی مرۆیی – سلێمانی

5. ڕێكخراوی ئەلند – دهۆك

6. دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران – سلێمانی

7. سەكۆی بەشداری گشتی – هەرێمی كوردستان

8. ئینستیتوتی ڕیفۆڕم – هەولێر

9. ڕێکخراوی بەرەو شارستانیەت – کەرکوک

10. سەنتەری کەرکووک بۆ پاراستنی مافەکانی لاوا – کەرکوک

11. ڕێكخراوی هەڵوێست – هەڵەبجە

12. ڕێكخراوی فۆكەس - گەرمیان

13. رێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە – سۆران

14. تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی سۆران

15. ڕێکخراوی مرۆڤ دۆست – سلێمانی

16. ڕێکخراوی سروشتی کوردستان – سلێمانی

17. ڕێکخراوی گەش – سلێمانی

18. ڕێكخراوی سایۆ – سلێمانی

19. ڕێكخراوی ئەزموون – سلێمانی

20. ڕێكخراوی میدیا – سلێمانی

21. ڕێكخراوی نوێ‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ و مافه‌كانی ژنان – هەڵەبجە

22. ڕێكخراوی پایتەختی ئاشتی – هەڵەبجە

23. ڕێكخراوی سەروەری هەڵەبجە - هەڵەبجە

24. ڕێكخراوی سەدا بۆ پەرەپێدانی مرۆیی - هەولێر

25. ڕێكخراوی هزری شارستانی – هەولێر

26. ڕێكخراوی دانیار بۆهونەری و كەلتوری – هەولێر

27. تیمەكانی دروستكەری ئاشتی CPT

28. ڕێكخراوی ئاسودە – سلێمانی

29. سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD- سلێمانی

30. ڕێكخراوی تەژنە - شارەزوور

31. ڕێکخراوا شەهیدان – دهۆك

32. ڕێكخراوی رۆشنگه‌ری بۆ پیاده‌كرنا دیموكراسیه‌تێ – دهۆك

33. ڕێكخراوی لێكۆڵینەوە و زانیایەكانی جەندەر – هەولێر

34. ڕێكخراوی دەریا – دهۆك

35. سەنتەری ڕۆشنبیری هەناسە – سلێمانی

36. ڕێكخراوی كیكۆ – سلێمانی

37. ڕێکخراوی میدیاکارانی وەرزشی خانمانی کوردستان – سلێمانی

38. ڕێكخراوی خۆری ئاشتی – سلێمانی

39. ڕێکخراوی نیشتمانی کورد بۆژینگە و پەروەردە –سلێمانی

40. ڕێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ – سلێمانی

41. ڕێكخراوی میپرا بۆ پەرەپێدان و ڕۆشنبیری یارسانی – سلێمانی

42. ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

43. ڕێكخراوی ئایندەی گەل – سلێمانی

44. ڕێكخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی – سلێمانی

45. ڕیکخراوی گەنجانی بویر – گەرمیان

46. ڕیکخراوی گەشەپیدانی ئابوری هەژاران – سلێمانی

47. ڕێكخراوی گەشە پێدانی ئابوری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال - هەولێر

48. تۆڕی بونیادی ڕێکخراوەکان – گەرمیان

49. ڕێکخراوی ساڕێژ بۆ کاری خێرخوازی – گەرمیان

50. ڕێکخراوی دۆستانی گەرمیان – گەرمیان

51. ڕێکخراوی چاوگەی هونەر – گەرمیان

52. گروپی شانۆی بنکورە – گەرمیان

53. ڕێکخراوی ژنانی ئازاد – گەرمیان

54. ڕێکخراوی گەشە بۆ تواناکانی لاوان – سلێمانی

55. ڕێكخراوی هەڵە‌كۆكی مرویی – سلێمانی

56. ڕێكخراوی شێواز بۆ گەشەپێدانی هاتوچۆ – سلێمانی

57. ڕێكخراوی هاریكاری مرویی – هەولێر

58. ئینستیتوتی پەی – سلێمانی

59. تۆڕی كەشەپێدانی بەردەوام – دهوك

60. ڕێكخراوی نیشا – دهۆک

61. رێکخراوی یەکگرتوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

62. ڕێکخراوی هیوا بۆ هاوکاری مناڵی کەمدەرامەت – سلێمانی

63. ڕێكخراوی یەکگرتوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان

64. ڕێکخراوی هیوا بۆ هاوکاری مناڵی کەمدەرامەت

65. منڤمە اڵامل للدفاع عن حقوق المرأە – دهۆك

66. ڕێكخراوی لیدەر بۆ گەشەپێدانا مرۆڤی – دهۆك

67. ریكخراوی تروسكه بۆ پرسی ئافره تان و منالان – سلێمانی

68. ڕێکخراوی شنەبای خاک بۆ ڕۆشنبیری ومرۆیی – سلێمانی

69. ڕێکخراوی مناڵانی کوردستان

70. ڕێكخراوی كار بۆ تواناسازی كرێكار و دەستی كار – سلێمانی

71. ڕێكخراوی قەرەداغ بۆ گەشەپێدان – سلێمانی

72. رێکخراوی بەرەو ھاونیشتیمانێتی گەنجان TCYO — ئۆفیسی سەرەکی — سلێمانی

73. ڕێکخراوی نیشتیمانی سەوز – سلێمانی

74. ڕیکخراوی کەنەدی کوردی بۆ مافەکانی مرۆڤ – سلێمانی

75. ڕێكخراوی کار بۆ گەشە پێدانی مرۆی – سلێمانی

76. ڕیکخراوی ڕەهەند – سلێمانی

77. ڕیکخراوی ڕۆژنامەوانی ئەکادیمی – سلێمانی

78. ڕیکخراوی پرسی پەروەردەیی – سلێمانی

79. ڕیکخراوی دۆستانی ژینگە – سلێمانی

80. هاریکاری الیتامی و المحتاجین – سلێمانی

81. ڕیکخراوی گەشەپێدانی وەرزشی – سلێمانی

82. ڕێکخراوی خەون بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی – سلێمانی

83. ڕێکخراوی ڕەنگ بۆ گەشە پێدانی ڕۆشنبیری – سلێمانی

84. دەزگای ناوەندی یاسایی بۆ ڕۆشنبیری یاسایی – سلێمانی

85. ڕیکخراوی ئاشتی بۆ پەرەسەندن و پەروەردە – سلێمانی

86. ڕێکخراوی ڕوانین – سلێمانی

87. ڕێکخراوی فارس بۆ کاری خێرخوازی – سلێمانی

88. ڕێکخراوی خاوێن دۆستی ژینگە – سلێمانی

89. ڕێکخراوی مینە بۆ کاروباری ڕۆشنبیری – سلێمانی

90. ڕێکخراوی مەستورە کاروباری ژنان – سلێمانی

91. ڕێکخراوی ماڵی گەنجان – سلێمانی

92. ڕێکخراوی میرکۆ – سلێمانی

93. ڕێکخراوی ژیرکۆ– سلێمانی

94. ڕێکخراوی سنەوبەر – سلێمانی

95. ڕێکخراوی پلان بۆ پلاندانان – سلێمانی

96. رێکخراوا گەنجێنە بو گەشەپێدانا گەنجان GOYD / دهۆک

97. ڕێکخراوی ڕێگا بۆ گەشەپێدان – سلێمانی

98. تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان CNO - کوردستان

99. ئەنجومەنی باڵای رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە كوردستان

100. ڕێکخراوی ماف وپەرەپێدانی لاوان – کەرکوک

101. ڕێکخراوی گەنجە سەربەخۆکان – کەرکوک

102. ڕێکخراوی مالیونوس بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان – کەرکوک

103. ڕێکخرای تەرز بۆ ژینگە پارێزی – کەرکوک

104. ڕێکخراوی ستیلۆ بۆ گەشەپێدان وبوژاندنەوەی پەروەردەیی – کەرکوک

105. یەکێتی ژنانی کوردستان – سۆران

ف.ق