١٠ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕیزبەندی بێکارترین شارەکانی ئێراندان

بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی کار و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی ئێران ، ١٠ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕیزبەندی بێکار ترین شارەکانی ئێراندان.

بە پێی دوایین ئاماری وەزارەتی کار و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی ئێران ، ١٠ شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕیزبەندی بێکار ترین شارەکانی ئێراندان.

ئەم ئامارانە بە پێی دوایین سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦ شارەکانی ئیران لە ئاست نەبوونی هەلی کار و بێکاریدا ڕیزبەندی کراون. بە پێی ئەم ئامارە فەرمییەی کۆماری ئیسلامی دە شاری بێکاری ئێران بەم شێوەیە:

- شەهاباد- پارێزگای کرماشان

- سەلاس-ی باوەجانی- پارێزگای کرماشان

- جوانڕۆ- پارێزگای کرماشان

- ڕەوانسەر- پارێزگای کرماشان

- هەرسین- پارێزگای کرماشان

- مەریوان پارێزگای سنە

-پاوە – پارێزگای کرماشان

- کوڕەنگ – پارێزگای سنە

- گیلان غەرب – پارێزگای کرماسان

- بن- پاریزگای لورستان

ئەم ئامارانە ڕێژەی بەرفراوانی بێکاری لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕوونی دەردەخات.

ئەم ئامارانە  و سیاسەتی برسی کردنی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە شێوازێکی پلان بۆداڕێژراو پەیرەو دەکرێت ،لە کاتێکدایە کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناچار روودەکەنە پیشەی مەترسیداری کۆڵبەری و هەر ڕۆژە تەقەکردن و کێڵگەکانی مین دەبەوە.

ک- ش