ڕۆژی ١٣ی حوزه‌یران\٢٣ی جۆزه‌ردان بێوار ئه‌مین تاهیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دیپلۆماتیی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور و دانیشتوویه‌كی وارگه‌كه به ناوی عوسمان نادر حاجی له‌كاتێكدا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر ده‌چوون، له لایه‌ن ده‌زگه‌ی پاراستنی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) ده‌ستگیر كران.
ماوه‌ی ١٨ ڕۆژه هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و دوو هاوڵاتییه نییه. خانه‌واده‌كانیان و به‌ڕێوه‌به‌رانی وارگه‌كه تا ئێستا چه‌ندین جار به‌دواداچوونیان كردووه و سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر، ڕێكخراوی خاچی سوور و داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان كردووه به‌ڵام هیچ سه‌ره‌داوێكیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی وارگه‌كه ده‌ستیان به ڕێكاری قانوونی كردووه له ڕێی دادگه‌ی مه‌خموور، هه‌ولێر و دهۆك بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و دوو هاوڵاتییه ڕوون بكرێته‌وه و ئازاد بكرێن. هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ی ئه‌و دوو هاوڵاتییه سه‌ردانی كاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌كانی دهۆك، سلێمانی و هه‌ولێریان كردووه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ریه‌كه له هاوڵاتییان سه‌رهات عه‌لی مسته‌فا، ساڵح عه‌بدوڵا نه‌زیر و مووسا سلێمان ئه‌حمه‌د كه لایه‌ن ئاسایشی دهۆكه‌وه ده‌ستگیركرابوون و ڕاده‌ستی ئاسایشی گشتیی هه‌ولێر كرابوون تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره. هه‌رچه‌نده ئاسایشی دهۆك ئه‌م زانیارییه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا ئاسایشی گشتیی هه‌ولێر هیچ زانیارییه‌كی نه‌داوه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و زیندانییانه ئاشكرا ناكرێت، ڕۆژ به ڕۆژ گومانه‌كان ده‌رباره‌ی دۆخی ژیانی ئه‌و زیندانییانه زیاتر ده‌بن.
s.m