٢٠ شاری باکووری کوردستان لە کەرەنتینەدان
لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان هاتوچۆ قەدەغەکرا. لە ٧ی نیسانەوە لە ١٦ شاریش لەسەر ئاستی هەرێمی کەرەنتینە هەیە.
لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان هاتوچۆ قەدەغەکرا. لە ٧ی نیسانەوە لە ١٦ شاریش لەسەر ئاستی هەرێمی کەرەنتینە هەیە.
لە باکووری کوردستان کەمیش بێت دەست بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرا. لە ئامەد کە ژمارەی دانیشتووانی دوو ملیۆن کەسە، تا ئیستا ٥٠٠ تێست ئەنجامدراون. لە شرنەخ ژمارەی ئەو کەسانەی کەرەنتینەکراون لەنیوان ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ کەسە. لە ڕوحا ٢٠ حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیەنراو و ٣ کەس گیانیان لەدەستدا. ١٥٠ کەس بە گۆمانی پەتاکە لە نەخۆشخانە کەرەنتینەکراو. گارۆ پایلان پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد رایگەیاند، لە ماوەی ٢٧ ڕۆژ لە ئامەد بە تەنها ٥٠٠ تێست ئەنجامدراون. حکومەت قەدەغەی هاتوچۆی لە ٤ پارێزگای گەورەی باکوور ڕاگەیاند و ١٦ شاریش لە ئێستاد الە کەرەنتینەدان.
لە ئامەد ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن لەزیادبووندایە. لە نەخۆشخانەکان ١٤٨ کەس لەژێر چاودێری پزیشکەکاندان و دۆخی ٤ کەسیان زۆر خرابە و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە. لە ئامەد تا دوو ڕۆژ لەمەوبەر ٩ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدابوو.
ژمارەی پشکنینەکان زۆر کەمە
شیار گولدیکەن هاوسەرۆکی سەندیکای ڕەنجدەران و خزمەتی کۆمەڵایەتی و تەندروستی (سەس) بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا قسەی کرد و ڕایگەیاند، لە ئامەد تا ئێستا ٥٠٠ پشکنین ئەنجامدراون و وتی، "بەڵام ژمارەکە ئاشکرا نییە، لەبەرئەوەی پرۆسەکە خۆی ئاشکرا نییە. پێویستە تێستی زیاتر ئەنجامبدرێن. ئەزموونەکانی جیهان پێمان دەلێن کە چەند پشکنین ئەنجامبدرێت، ئەوەندە پارێزراو دەبین. بە پشکنین نەخۆشەکان زیاتر کۆنتڕۆڵدەکرێن."
لە شڕنەخ زیاتر لە ٧٠٠ کەس لە کەرەنتینەدان
لە شڕنەخیش ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە زیادبووندایە. بە پێی ئامارەکانی ژووری پزیشکانی شڕنەخ، نزیکەی ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ کەس لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕنەخ، نەخۆشخانەی دەوڵەت لە سلۆپی و نەخۆشخانەی دەوڵەت لە جزیر لە کەرەنتینەدان. بە پێی زانیاریەکان تەمەنی نەخۆشەکان لە ٢٠ ساڵیەوە دەستپیدەکات. دەوترێت ژمارەی پزیشک و پەرستیاران لە شرنەخ کەمە. لە ناوەندەکانی تەندروستی دەمامک، دەستکێش، جلوبەرگ و کەلوپەلی خۆپاراستن و پاککردنەوە کەمن.
لە ڕوحا ناوەندی پشکنین نەکراوەتەوە
ژووری پزیشکانی ڕوحا ڕایگەیاند، ١٥٠ کەس بە گۆمانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندان و بەڕێوەبەرانی تەندروستی شارەکە هیچ گرنگیەک بە نەخۆشیەکە نادەن و تا ئێستا ناوەندێک بۆ پشکنین نەکراوەتەوە.
ئایا جیاوازی لەنێوان هاوڵاتیاندا دەکرێ؟
گارۆ پایلان پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد پرسیاری لە فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورک کرد کە بۆچی لە ماوەی ٢٧ ڕۆژدا لە ئامەد بە تەنها ٥٠٠ پشکنین ئەنجامدراون: پایلان ئەم پرسانەی کرد:
لە ئامەد تا ئێستا بۆچی بە تەنها ٥٠٠ پشکنین ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون؟
لە دابینکردنی ئامێری تێستدا لەنێوان شاری ئامەد و شارەکانی تر دا ئایا جیاوازی دەکرێت؟
هاوڵاتیەکانمان کەی دەتوانن بە ئاسانی و بەخێرایی پشکنین بکەن؟
لە ١٦ شاری باکوور کەرەنتینە پەیڕەو دەکرێت
لە ٤ پارێزگای باکووری کوردستان هاتوچۆ قەدەغەکراوە و لە ٧ی نیسانەوە ١٦ شار لە کەرەنتینەدان.
ف.ق