لە ساڵی ١٩٩٧دا كه پارتی كرێكارانی كوردستان - پەکەکە و پارتی دیموكراتی كوردستان - په‌ده‌كه لە ئاگربەستدا بوون و پارتی به‌ڵێنی دابوو کە بەشداری نەکات لە شەری سوپای تورکیا دژ به پەکەکە، كۆمه‌ڵكوژییه‌ك له هه‌ولێر ڕوویدا كه له‌بیر ناكرێت.
له ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ هێزه‌كانی په‌ده‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كه گه‌ریلابرینداره‌كانی په‌كه‌كه‌ی تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كران. لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژییەدا ٥٢ گەریلای بریندار و نەخۆشی پەکەکە و چه‌ندین کارمەند و وه‌ڵاتپارێزی نەخۆشخانەکە شەهید کران. لەو کەسانەی كه دەستگیریش کران، مەزەندە دەکرێت زۆربەیان كوژرابن. تەرمی گەریلاکان و ئەندامانی نەخۆشخانەکە نەدرایەوە خانەوادەکانیان، تەرمی ژمارەیەک لەو شەهیدانە لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بەخاکسپێردراون.
یەکێک لە پێشمەرگە شایەتحاڵەکانی ئەو ڕووداوە دەگێڕێتەوە، کە هەموو تەرمەکانیان بە بارهەڵگر گواستەوە و به نهێنی لەسەر ڕێگه‌ی هەولێر بۆ دهۆک لە نزیک فڕۆکەخانەی ئێستای هەولێر بەخاکیان سپاردن.
پارتی هاوکات لەگەڵ هێرش بۆسەر نەخۆشخانەکە هێرشی کردە سەر ناوەندی گشتیی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، ناوەندی کولتووری میزۆپوتامیا له هەولێر، یەکێتیی ژنانی ئازادی کوردستان. هەروەها هێشی كرده سەر ڕۆژنامەکانی وه‌ڵات، وه‌ڵاتی ڕۆژ و ناوەندەکانی ئەو ڕۆژنامانەیان تۆپبارانکرد. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەشدا ژمارەیەکی زۆر مرۆڤی بێ چه‌ك بوونە قوربانی و ژیانیان لەدەستدا.
بەگشتی نزیکەی ٨٠ کەسی بێ چه‌ك لەو هێرشانه‌دا له لایەن پارتییەوە شه‌هید بوون.
s.m