٢ برا و برازایه‌كی په‌رله‌مانتارێكی ئاكه‌په له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیی سیوه‌ره‌گ ده‌ستگیر كران
له چێوه‌ی دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی سیوه‌ره‌گ ٢ برا و برازایه‌كی په‌رله‌مانتاری پێشووی ئاكه‌په زولفه‌قار ئیزۆل ده‌ستگیر كران.
له چێوه‌ی دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی سیوه‌ره‌گ ٢ برا و برازایه‌كی په‌رله‌مانتاری پێشووی ئاكه‌په زولفه‌قار ئیزۆل ده‌ستگیر كران.
له چێوه‌ی دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی گوندی چه‌لتیك-ی سه‌ر به ناوچه‌ی سیوه‌ره‌گ-ی پارێزگه‌ی ڕها له باكووری كوردستان كه ٤ كه‌س به ناوه‌كانی حه‌قی و زۆزان-ی هاوژینی له‌گه‌ڵ مه‌رال و سه‌ردار ئیزۆل كۆمه‌ڵكوژ كران، چه‌ند كه‌سێك به تۆمه‌تی كوشتن و هه‌وڵی كوشتن ده‌ستگیر كران.
جیهان ئیزۆل برای په‌رله‌مانتاری پێشووی ئاكه‌په زولفه‌قار ئیزۆل و ٢ كه‌س له خزمی قوربانییان به ناوه‌كانی مه‌تین ئیزۆل و یوسف ڕۆژهات ئیزۆل دوێنێ ده‌ستگیر كران. هه‌روه‌ها بوله‌نت ئیزۆل برای په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی ئاكه‌په و كوڕێكی جیهان ئیزۆل به ناوی فه‌رمان ئیزۆل كه ده‌كاته برازای په‌رله‌مانتاره‌كه به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیر كران.
برایه‌كی دیكه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئاكه‌په به ناوی جه‌مال ئیزۆل كه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، بڕیاره دوای چاره‌سه‌ركردن ببرێته دادگه. ڕاگه‌یه‌نرا ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و كۆمه‌ڵكوژییه بڕیاری «به‌نهێنی هێشتنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه» دراوه و سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانیش به بڕیاری دادوه‌ر زیندانی كراون.
ڕۆژی ١٥ی حوزه‌یران\٢٥ی جۆزه‌ردان خزمه‌كانی په‌رله‌مانتاری پێشووی ئاكه‌په زولفه‌قار ئیزۆل هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گوندی چه‌لتیك-ی سه‌ر به ناوچه‌ی سیوه‌ره‌گ و ٤ كه‌سیان كوشت. شایه‌تحاڵان ڕایانگه‌یاند، به‌ر له هێرشی كه‌سوكاری په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئاكه‌په، هێزه‌كانی جه‌نده‌رمه‌ی توركیا چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه و به‌دوای چه‌كدا گه‌ڕاون. به‌گوێره‌ی شایه‌تحاڵان جه‌نده‌رمه ئاسانكاری بۆ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه كردووه.
s.m