٣ ساڵ سزای زیندانی بەسەر سیاسەتمەدار ساڵح (ک) دا سەپێنرا

لە شاری ستوتگاردی ئەلمانیا ٣ ساڵ سزای زیندان بەسەر سیاسەتمەداری کورد ساڵح (ک) دا سەپێنرا.

دانیشتنی دادگا بۆ بڕیاردان لەسەر داواکەی دژی سیاسەتمەداری کورد ساڵح (ک) لە شاری ستوتگاردی ئەلمانیا بەڕێوە چوو.

لە دانیشتنی دادگادا کە لە دادگای باڵای ستوتگارت بەڕێوە چوو، ساڵح (ک) تێیدا ئامادە بوو، هەروەها بەناوی پارێزەرەکەیشەوە ئاننا بووسل بەشداری دانیشتنەکە بوو.

دادگا لە دانیشتنی ٨ی کانونی یەکەمدا داوای کردبوو ساڵح (ک) کە بە پێی مادەی ١٢٩ب لە یاسای سزاکای ئەلمانیا گیراوە، ١٣ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت. دواجار بڕیاری ٣ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەر ناوبراودا سەپێنرا.

سەرۆکی دادگاکە رایگەیاندووە لە ماوە هەفتەیەکدا دەتوانرێت بە شێوەی نووسراو ناڕەزایی لە بەرامبەر بڕیاری دادگا دەرببڕدرێت.

سیاسەتمەداری کورد ساڵح (ک) بەهۆی بارودۆخی سیاسی ناچار بووە تورکیا بەجێ بهێڵیت و لە ئەلمانیا داوای مافی پەنابەریی کردووە. هاوسەرگیری کردووە و باوکی ٣ منداڵە. هەروەها لە بارودۆخی تەندروستیشی ناجێگیرە.

ناوبراو لە ٢١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨-وە  بە تۆمەی ئەوەی لە تەمووزی ٢٠١٦وە بۆ حوزەیرانی ٢٠١٨ کاری بەرپرسیاریی هەرێمی فریبۆرگی کردوە بۆ پەکەکە، دەستگیر کراوە.

ز.ش