٤ی نیسان له گوندی ئامارا ڕۆژبوونی ئۆجالان پیرۆز ده‌كرێت
ته‌ژه‌ئا، كه‌جه‌ده و ده‌به‌په ڕایانگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕۆژی ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه له گوندی ئامارا ده‌بن.
ته‌ژه‌ئا، كه‌جه‌ده و ده‌به‌په ڕایانگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕۆژی ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه له گوندی ئامارا ده‌بن.
ته‌ڤگه‌ری ژنانی ئازاد - ته‌ژه‌ئا، كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - كه‌جه‌ده و پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان - ده‌به‌په ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و ڕایانگه‌یاند: ڕۆژی ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه له گوندی ئامارا-ی شوێنی له‌دایكبوونی، ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پیرۆز ده‌كه‌ن.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ئێمه له پڕۆسه‌یه‌كی زۆر زه‌حمه‌تداین، كه له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕێ بۆ گۆڕین و گۆڕانكاریی مێژوویی ده‌كاته‌وه. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رله‌نوێ دیزاین ده‌كرێته‌وه، ڕۆڵی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان و گه‌لان دیاره. له مێژوویه‌كی وه‌ها گرنگدا، ڕێبه‌ری گه‌لی كورد به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان به پارادایمی خۆی هه‌میشه ڕێنیشانده‌ری پڕۆسه‌كه بووه. ڕۆژی ئه‌مڕۆ وه‌ك شه‌وقێك ڕێگه‌ی ئێمه ڕووناك ده‌كاته‌وه و ڕێمان پیشان ده‌دات.
له ٤ی نیسانی ٢٠١٨\١٥ی خاكه‌لێوه-دا، ئێمه ٦٩هه‌مین ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان پیرۆز ده‌كه‌ین. ئێمه ئه‌م ڕۆژه له هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد پیرۆز ده‌كه‌ین.
ڕۆژبوونی به‌ڕێز ئۆجالان، كه بووه به سه‌رچاوه‌ی هه‌موو بههادیموكراتییهكان، ئازادی، پێكه‌وه‌ژیان، ئاشتی، یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری و ئازادیی ژنان و هیوای ژیان، له لایه‌ن گه‌لانی كوردستان و هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌موو كه‌سانی پێشكه‌وتوو، وه‌ڵاتپارێز، هێزهدینامیكییهكانی دیموكراتی و ئازادییه‌وه، به جۆش، وره‌یه‌كی به‌رز و ڕۆحی تێكۆشانێكی بێ وێنه‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێت.
به‌ڕێز ئۆجالان به شاهیدی مرۆڤایه‌تی ماوه‌ی ١٩ ساڵه له‌ژێر گۆشه‌گیرییه‌كی تونددایه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌كان و گۆشه‌گیریی توند، به‌رخۆدانی سه‌رده‌م به‌ڕێوه‌ده‌بات و به پێشخستنی پارادایمی دیموكراتیی بۆ هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه به هیوا و ڕووناكییه‌ك.
گۆشه‌گیركردنی به‌ڕێز ئۆجالان به واتای گۆشه‌گیركردنی گه‌لی كورد و هه‌موو گه‌لانی كوردستانه. هه‌روه‌ها به واتای گۆشه‌گیركردنی ئیراده‌ی ئازادی ئه‌وانه. گه‌لانی كوردستان به‌و هۆشمه‌ندییه‌ی كه ئازادی به‌ڕێز ئۆجالان ئازادیی ئه‌وانه، هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. ئازادكردنی به‌ڕێز ئۆجالان وه‌ك هۆكاری هه‌بوون و ژیانی خۆیان ده‌بینن و ئه‌مه‌شیان كردووه‌ته مایه‌ی تێكۆشانی خۆیان.
ئێمه جارێكی دیكه داوا له هه‌موو گه‌لانی كوردستان، مرۆڤهپێشكهوتووهكان ده‌كه‌ین كه ئه‌و تێكۆشانه‌ی بۆ ئازادیی ئۆجالان ده‌ستیانپێكردووه به‌رفره‌وانتری بكه‌ن. ئێمه ڕۆژبوونی به‌ڕێز ئۆجالان به‌جۆش، وره‌یه‌كی به‌رز و ڕۆحی تێكۆشان پیرۆز ده‌كه‌ین.
s.m