٤۳ ڕۆژە چالاکیی نۆبەتی دیموکراسیی بەردەوامە

لە ئامەد و وان و مێردین ٤۳ ڕۆژە چالاکیی نۆبەتی دیموکراسیی بەردەوامە و تێیاندا ڕاگەیەندرا: "ئەوانەی دان بە بوون و ئیرادەی ئێمەدا نانێن، ئێمەش دان بەبوون و سیاسەتەکانیاندا نانێین".

٤۳ ۆژە  لە ئامەد، وان و مێردین و چەندین شار و ناوچەی دیکەی باکوری کوردستان چالاکی نۆبەتی دیموکراسی دژی کودەتاکەی ئاکەپە و داگیرکردنی شارەوانیەکانی هەدەپە بەردەوامە و ئەمرۆش لە باتمان و جۆلەمیرگەوە ۱۷ هاوشارەداری هەدەپە چوونە ئامەد و بەشداری چالاکییەکە بوون.
لە چالاکییەکەی ئامەداد زەیات جەیلان هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد ئاخاوت و سەرنجی هەموانی بۆ سەر سیاسەتی دژەی دیمۆکراتی و کودەتاکەی ئاکەپە ڕاکێشا. پاشان چەندین لە هاوشارەدارە بەشدارەکان وتەیان پێشکەش کرد و جەخیان کردەوە، تا لابردنی قەیومە سەپێنەرەکان کۆڵ لە ئەنجامدانی چالاکی نادەن و بێگومان خەبات دەگەیەننە سەرکەوتن. پێویستیش زانرا تا هەمووان گوڕ بە خەباتی هاوبەش بدەن و تورکیا بگەیەنە کەناری ئارامی و دیموکراسیی.
لە میردینیش هاوشێوەیە ئامەد چالاکییەکە درێژەی هەبوو و تێیدا چەندین وتە پێشکەش کران و ڕایگەیەندرا: "ئەوانەی دان بە بوون و ئیرادەی ئێمەدا نانێن، ئێمەش دان بەبوون و سیاسەتەکانیاندا نانێین".

لە شاری وانیش لە بەردەم بارەگای هەدەپە لە ناوچەی ئیپەکیۆل چالاکیی نۆبەتی یموکراسی بەڕێوەچوو و لەوێش چەندین وتە پێشکەش کران و تێیاندا سوربوونی گەل و ئازادیخوازن لە بەردەوامیدان بە ڕێبازی دیموکراسیی و ڕزگارکردنی شارەوانییە داگیرکراوەکان دووپات کرایەوە.

پاش هەر سێ چالاکییەی وان، ئامەد و میردین، چالاکی دانیشتن ئەنجام درا.

 

هـ.هـ