پادێ: سه‌ره‌ڕای سه‌رنه‌كه‌وتنمان له هه‌ڵبژاردن، هیوامان زۆره
سه‌رۆكی پادێ ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده له هه‌ڵبژاردنی عێراق سه‌رنه‌كه‌وتین، به‌ڵام هیوامان له‌ده‌ست نه‌داوه و به‌رده‌وام ده‌بین له كار و خه‌باتمان له‌پێناو گه‌لی ئێزدی و شه‌نگال.
سه‌رۆكی پادێ ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده له هه‌ڵبژاردنی عێراق سه‌رنه‌كه‌وتین، به‌ڵام هیوامان له‌ده‌ست نه‌داوه و به‌رده‌وام ده‌بین له كار و خه‌باتمان له‌پێناو گه‌لی ئێزدی و شه‌نگال.
پارتی ئازادی و دیموکراتیی ئێزدی - پادێ، ده‌رباره‌ی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەرانی دامودەزگه‌کانی شەنگال لە شارۆچكه‌ی خانەسۆر ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بە دەقەیەک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێكۆشانی ئازادی دەستی پێ‌کرد، دواتر عومەر سلێمان، سەرۆکی پادێ قسەی کرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئێمە ئەمڕۆ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا سەرنەکەوتبین، بەو واتایە نییه كه کار و خەباتی خۆمان ڕاوەستنێنین. ئێمە بەردەوامی بە کارەکانمان دەدەین و کۆتایی بە هیواكانمان ناهێنین. هەر شتێکیشمان لەدەستبێت بۆ گەلەکەمانی دەکەین.
پارتی ئازادی و دیموكراتیی ئێزدی - پادی بۆ جاری یه‌كه‌م به لیستی سه‌ربه‌خۆ له سنووری پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وا به‌شداری كرد له هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
s.m