هاوسه‌رۆكانی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌روین بووڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی له باره‌گه‌ی په‌ده‌كه-توركیا له شاری ئامه‌د له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارتییهكوردییهكان ده‌رباره‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی هه‌ڵبژاردن پڕۆتۆكۆڵێكیان ئیمزا كرد.
«سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه ده‌بێت»
له كۆبوونه‌وه‌ی ئیمزاكردنی پڕۆتۆكۆڵهكهدا بووڵدان گوتی: «بۆ هه‌ڵبژاردنی ٣١ی مارسی ٢٠١٩دا، یه‌كێتیی خۆمان پێكهێناوه. سوپاسی هه‌موو پارتییه‌كان ده‌كه‌م كه ئه‌م پڕۆتۆكۆڵهیان ئیمزا كردووه. زه‌خت و سته‌مێكی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئێمه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئێمه زۆر گرینگه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و شاره‌وانییانه به‌ده‌ستبێنین كه قه‌یوومیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. ده‌مانه‌وێت ته‌نانه‌ت ژماره‌ی شاره‌وانییه‌كانمان زیاتریش بكه‌ین.»
«ئه‌م هه‌نگاوه هاریكاری یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌م هه‌نگاوه هاریكاری یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات. گوتی: «ئێمه زۆر خۆشحاڵین كه ئێستا ئه‌م دیمه‌نه ده‌بینین. باوه‌ڕمان وایه ئه‌مه كاریگه‌ری له ڕۆژئاوای توركیاش ده‌كات. كه‌واته ئێمه ده‌توانین له بواری یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌نگاوی گه‌وره بنێین. له‌پێناو سه‌ركه‌وتن كه‌وتووینه‌ته سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه. با ڕێگه‌ی هه‌موومان كراوه بێت.»
s.m