پارتی پێشمەرگە و چەکی قورسی رەوانەى شێلادزێ کرد

پێشمەرگە زێرەڤانییەکانی پاتری دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەگەڵ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چەکی قورس دا رەوانەى شێلادزیى دهۆک کران.

راگەیاندرا، پێشمەرگەکانى زێرەڤانیى پەدەکە لە نزیک بنکە سەربازیەکانى سوپای تورک دا جێگیربوون.

چەند رۆژ لەوە پێشیش پەدەکە ژمارەیەکى زۆر پێشمەرگە، ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکی قورسی رەوانەى ناوچەى دەرکار لە زاخۆ کردبوو.

پەدەکە ماوەیەکە هێز رەوانەى ناوچەکانى تریش دەکات و تاوەکو ئێستا هێزی تری ناردووەتە ناوچەکانى بارزان، سیدەکان، برادۆست و خنێرە.

ر.م