ئەمڕۆ نوسراوێك كە واژۆی 10 پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە، تێیدا ناڕەوایەتی بوونی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان خراوەتە ڕوو.
لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، كە بڕیارێكی
پەرلەمانی كوردستان هەیە لە مانگی ٥ی ٢٠٠٣ دا دەرچووە بۆ ئەوەی سوپای توركیا كە بەناوی هێزی پاراستنی ئاشتیەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان خاكی هەرێم بەجێبهێڵن، بەڵام لەبری ئەوەی ئەو سوپایە خاكی هەرێم بەجێ بهێڵت پەرەی داوە بە بنكەو بارەگاکانی لە هەرێمی کوردستان.
هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە، مانەوەی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان پێچەوانەی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و یاسا نێودەوڵەتیەكانە، پەرلمانتاران داوایان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان کردووە سەروەری هەرێمی كوردستان بپارێزێت و سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان بكاتە دەرەوە.
ئەو پەرلەمانتارانەی کە داواکارییەکەیان واژۆ کردووە، بریتین لە:
١-سالار مەحمود – یەکێتی نیشتمانی کوردستان
٢-گەشە دارا – یەکێتی نیستمانی کوردستان
٣-ڕێواز فایەق – یەکێتی نیشتمانی کوردستان
٤-زانا عەبدولڕەحمان – یەکێتی نیشتمانی کوردستان
٥-قارەمان قادر - گۆڕان
٦-عەلی حەمەساڵح – بزوتنەوەی گۆران
٧-عومەر عینایەت -بزوتنەوەی گۆران
٨-سۆران عومەر - کۆمەڵی ئیسلامی
٩-عەبدولڕەحمان عەلی -بزوتنەوەی گۆران
١٠-ئەنوەر قادر -بزوتنەوەی گۆڕان