په‌ده‌كه‌ نه‌یهێشت شاندی كه‌نه‌كه‌ ده‌ربازی ڕۆژاڤا بێت

شاندێكی كه‌نه‌كه‌ ده‌یویست به‌مه‌به‌ستی چه‌ند دیدارێك سه‌ردانی ڕۆژاڤا بكات، به‌ڵام له‌ لایه‌ن په‌ده‌كه‌ ڕێگری لێ كرا ده‌ربازی ڕۆژاڤا بێت.

كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه‌) كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكایه‌، به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێك لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانی له‌ قامیشلۆ كۆكرده‌وه‌.

هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه‌ ڕێبوار ڕه‌شید، ئه‌ندامانی كه‌نه‌كه‌ ئه‌حمه‌د كاراموس و هێرش عه‌لیزاده‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌مان هه‌وڵدا بۆ یه‌كێتیی لایه‌نه‌كوردییه‌كان له‌ ڕۆژاڤا ویستیان بچنه‌ ڕۆژاڤا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ڕوویان له‌ باشووری كوردستان كرد.

شانده‌كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌فه‌رمیی هه‌وڵی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی دا به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون بۆ ڕۆژاڤا. به‌ڵام ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ كاربه‌ده‌ستانی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (كه‌نه‌كه‌) ڕێگه‌یان به‌ شانده‌كه‌ نه‌داوه‌ ده‌ربازی ڕۆژاڤا بێت.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شاندی كه‌نه‌كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕێگرییه‌ لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بدات.

s.m