په‌ده‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ خه‌ڵك كرد؛ ناوچه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن!

ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه‌) له‌ چه‌ندین ناوچه‌ و گوندی سه‌ربه‌ قه‌زای زاخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ گوندنشینان و كۆچه‌ره‌كان كردووه‌ و ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ شوێنه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.

ئاسایشی په‌ده‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ گوندنشینانی گونده‌كانی زۆما سیارا سته‌ورێ، ڕوسێ، شودنی، زۆما كانی ده‌لێ و كه‌شان-ی سه‌ر به‌ قه‌زای زاخۆ و كۆچه‌رانی ئه‌و ناوچانه‌ كرد و ئاگاداری كردنه‌وه‌ به‌زووترین كات شوێنه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.

ماوه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه‌ هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی هاوڵاتییانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

s.m