په‌كه‌كه: ئێستا ئه‌رك له‌سه‌ر شانی هه‌موو كه‌سێكه
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین و نه‌ورۆز به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستنیشانی كرد: هه‌رچی بۆ دیموكراتی و ئازادی بكرێت، پێویسته ئێستا بكرێت.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین و نه‌ورۆز به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستنیشانی كرد: هه‌رچی بۆ دیموكراتی و ئازادی بكرێت، پێویسته ئێستا بكرێت.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه، ساڵی ٢٦٣١ی نه‌ورۆز ده‌بێته ساڵی به‌رخۆدان و سه‌رفرازی.
په‌كه‌كه سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین و ڕایگه‌یاند: «گه‌ل و شه‌ڕڤانانی عه‌فرین ئه‌ركی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو جێبه‌جێ كردووه. ئێستا ئه‌رك ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌ر كه‌سێك و پێویسته له هه‌ر شوێنێك جێبه‌جێی بكات.»
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه ته‌ڤگه‌ر و گه‌ل به گه‌شكردنی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین، پێشوازی له‌م نه‌ورۆزه ده‌كه‌ین كه جه‌ژنی به‌رخۆدانی مێژوویی، یه‌كێتیی و ئازادییه له دژی هێرشه‌داگیركارییه‌كانی فاشیزمی كۆماری توركیای قڕكه‌ر و مێتینگه‌ر. نه‌ورۆزی ٢٦٣١ ده‌بێته نه‌ورۆزی به‌رخۆدانی عه‌فرین. له هه‌موو به‌ره‌كانی به‌رخۆدانی عه‌فرین، گه‌لی عه‌فرین و شه‌ڕڤانانی ئازادی ماوه‌ی ٢ مانگه قاره‌مانه‌تییه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی ئازادیی مێژوویی پێكده‌هێنن. گه‌لی ئێمه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌موو هێزه دیموكراته‌كان ماوه‌ی ٢ مانگه پشتگیریی به‌رخۆدانی مێژوویی عه‌فرین ده‌كه‌ین و له مه‌یدانه‌كانن. به‌م شێوه‌یه هه‌موو ده‌ڤه‌رێك ده‌كه‌نه عه‌فرین، هه‌ر ڕۆژێك ده‌كه‌نه به‌رخۆدان. نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ به به‌رخۆدانی عه‌فرین واته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌به‌خشێ.
سڵاو له به‌رخۆدانی عه‌فرین ده‌كه‌ین
«له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه، ئێمه سڵاو له به‌رخۆدانی ئازادیی مێژوویی عه‌فرین ده‌كه‌ین كه هه‌موو ڕۆژێك ده‌كه‌نه به‌رخۆدان. پیرۆزبایی نه‌ورۆز له گهلهقارهمانهكهمان له عه‌فرین، فه‌رماندار و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین ڕژاونه‌ته كۆڵانه‌كان و پشتگیری‌یان كردووه، ده‌كه‌ین. له كه‌سایه‌تی ئا‌ڤێستا خابووردا، یادی هه‌موو شه‌هیدانی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م به رێز و منه‌ته‌وه ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه پێمان وایه به‌رخۆدانی عه‌فرین كه ٢ مانگه هه‌موو ڕۆژێك سه‌رده‌كه‌وێت، له كۆتاییدا سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته ده‌رخه‌ری ڕاستیی سه‌ده‌ی بیسته‌م. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو به‌رخۆدێران ده‌خوازین.»
پەکەکە ڕاشیگەیاند: پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز، جەژنی بەرخۆدان, ئازادی و یەکێتی لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان, وه‌ڵاتپارێزان، هەموو ژنان، هێزە شۆڕشگێڕەکان و گەلەکەمان دەکەین، لە نەورۆزی نوێ‌دا هیوای سەرکەوتن بۆ دیموکراتی و ئازادی دەخوازین، هەروەها بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی ئافرێنه‌ری نەورۆز ده‌كه‌ینه‌وه.
لە بەشێکی دیکەی به‌یاننامه‌ی په‌كه‌كه‌دا هاتووە: پێمان سەیر نییە سوپای تورکیا کە سەدان ساڵە هێڕشی قڕکەر دەکاتە سەر گەلەکەمان، ئێستا هێرشی کردووەتە سەر عەفرین، سەیر نییە لامان کە عەفرین وێران دەکات و دەستیکردووە بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵک، ئەو هێزە سەدان ساڵە لە ئامەد، سەرحەد، دەرسیم، بۆتان، مێردین، مه‌ره‌ش و جۆلەمێرگ هەرئەوەی کردووە کە ئێستا لە عەفرین ئەنجامی دەدات. بەگوێڕەی ڕاستیی باوەڕی فاشیستانه دەجووڵێنەوە، ئێمەش سەدان ساڵی دیکە بە باوەڕه‌وه لە دژیان بەرخۆدان دەکەین و شەهید دەدەین، ئێستا گەلی کورد لە عەفرین بەرخۆدان دەکات، هەموو گەلەکەمان بە ئاشکرا دەبینن کە ساڵی نوێ بە بەرخۆدانی ئازادی گەش دەبێت و دیکتاتۆرهتیی فاشیست تێکدەشکێت.
لە به‌یاننامه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە: ئێمە لە هێرشی دیکتاتۆرهتیی فاشیست بۆ سەر گەلەکەمان تێدەگەین، بەڵام لەوە تێناگەین کە باڵادەستەکانی جیهان کە خۆیان بە خاوەنی دیموکراتی دەزانن ئاوا لە بەرامبەر فاشیزمدا بێدەنگن، ماوەی دوو مانگە کە سوپای فاشیستی ئەردۆغان لە عەفرین خەڵک دەکوژێت، بێگومان بەبێ پشتگیریی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمه‌ریکا، ناتۆ، یەکێتی ئەورووپا، ڕووسیا، ئێران و ڕژێمی ئەسەد نەیدەتوانی ئەو هێرشە بەم شێوەیە ئەنجام بدات. لێرەدا دەڵێین، ئەوانەی کە چاویان داخستووە له‌سەر کۆمەڵکوژی عەفریندا، ئەوانەی پشتگیری‌یان کردووە و بێدەنگ ماونەتەوە، جارێکی دیکه با بەخۆیاندا بچنەوە، چونکە ئەوەی دوێنێ داعش بە هێرش بۆ سەر کۆبانێ ئەنجامیدا، ئەمڕۆ سوپای ئه‌ردۆغان لە عەفرین ئەنجامی دەدات.
لە به‌یاننامه‌كه‌دا باس لەوەش کراوە: ئاشکرایە کە هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر عەفرین، نەک تەنیا بۆ سەر خەڵکی عەفرین، بەڵکو بۆ سەر هەموو گەلی کورد، گەلانی ناوچەکە و هێزە دیموکراتیخوازەکانە، بەڵام عەفرین بەرخۆدان دەکات، عەفرین بۆ پاراستنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری کوردستان بەرخۆدان دەکات، دەیانەوێت کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیموکراتی بکەن و سەدەی ٢١ بکەنە سەدەی ئازادی و دیموکراتی، هەوڵ دەدەن کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیی رێبەر ئاپۆ بچه‌سپێنن، ڕاستیی بەرخۆدان و ئازادیی نەورۆز لەم ڕۆژانەدا دەگەیەننە واتای خۆی.
پەکەکە هەروەها ڕایگەیاند: لەو بەرخۆدانێکی وەها گەورەوە دەتوانین ئیلهام وەربگرین، پاشان هەڵوێستێکی هاوبەش و یەکگرتوو پیشان بدەین، ئەوە دەبێتە جێبەجێکردنی ئەرکێکی مێژوویی. گەلی عەفرین و هێزەکانی پاراستنی گەل ماوەی دوو مانگە بەرخۆدان دەکەن، ئێستاش ئەرک کەوتووەتە سەر شانی هەمووان، کە هەموو شوێنێک بکەنە عەفرین و هەموو کاتێکیش بکەنە بەرخۆدان، ئەگەر بەرخۆدان لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا بڵاوببێتەوە، هەروەها لە ئەورووپا و وه‌ڵاتانی دیکەی جیهانیش بەرخۆدان تەشەنە بکات، هێرشی حکوومەتی فاشیست تێکدەشکێت. بەتایبەتی هەنگاوی شۆرش لە باکووری کوردستان دەبێت لە سەر ئەو بنەمایە دەستپێبکات کە دەسەڵاتداره‌تیی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە تێک بشکێنێت کە بووەتە بەڵا به‌سه‌ر مرۆڤایەتییه‌وه.
لە کۆتاییدا پەکەکە ڕایگەیاند: لە سە رئەو بنەمایە بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین جارێکی دیکە بەرز دەنرخێنین، نەورۆز لە رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و بەرخۆدێرانی عەفرین پیرۆز دەکەین و بە هەموان دەڵێین، کە لە دژی داگیرکاریی حکوومەتی توركیادا بێدەنگ نەبن و بانگەوازیی هەموو کەسێکیش دەکەین، کە داگیرکاریی حکوومەتی تورکیا تێک بشکێنن و بە عەفرینێکی ئازادەوە هەوڵ بۆ ئازادکردنی سەرتاسەری جیهان بدەن.