«په‌یامه‌كه‌ی ئۆجالان واتایه‌كی مێژوویی هه‌یه بۆ ئێزدییه‌كان»
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی شه‌نگال فارس حه‌ربۆ په‌یامی ئۆجالانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی، واتایه‌كی مێژوویی هه‌یه بۆ ئێزدییه‌كان.
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی شه‌نگال فارس حه‌ربۆ په‌یامی ئۆجالانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی، واتایه‌كی مێژوویی هه‌یه بۆ ئێزدییه‌كان.
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی شه‌نگال فارس حه‌ربۆ ڕایگه‌یاند، ئه‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌كرێن، زۆر گرنگن. گوتیشی، «په‌یامی ئۆجالان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و گه‌لی شه‌نگال زۆر واتاداره. ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌ڕێز ئۆجالان نووسی، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و داموده‌زگه‌كانی ئێزدییه‌كانی خۆشحاڵ كرد. ئه‌وه بۆ ئێمه واتایه‌كی جیاوازی هه‌یه.»
حه‌ربۆ گوتی، «له دیداره‌كاندا به‌ڕێز ئۆجالان سڵاوی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی نارد. ئه‌مڕۆ مێژووییه‌كی نوێ بۆ ئێزدییه‌كان ده‌نووسرێته‌وه. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ڕێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌نداره‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كرد و به به‌رپرسایه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی كرد. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی به قۆناغێكی مێژوییدا تێپه‌ڕی. كۆمه‌ڵكوژی، فه‌رمان، پاكتاوكردنی باوه‌ڕی، زمان و كولتوور له به‌رانبه‌رمان كرا. په‌یامی ئۆجالان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی زۆر هێژایه. ئازادیی ئێزیدخان بۆ ئۆجالان بنه‌مایه.»
«گه‌له‌كه‌مان ده‌پارێزین»
فارس حه‌ربۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره هێرشێك كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان ده‌پارێزن. گوتی، «ته‌سلیمبوون له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی جێی نابێته‌وه. ئه‌و فه‌رمانانه‌ی له دژی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كران، بۆ ڕێگرتن بوو له خۆڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه. ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا ڕێبه‌رێك و فكرێكی ئازاد بۆ كۆمه‌ڵگه سه‌رهه‌ڵدات. ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ناوچه‌كه هاتنه ئاراوه، به‌تایبه‌تی له ساڵانی ١٩٩٠ و پاش ساڵی ١٩٩٧، بووه هۆی ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی ئۆجالان بگه‌نه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی. له‌و بۆچوونانه‌دا ده‌ركه‌وت كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی پێویستی به خۆڕێكخستن هه‌یه. هه‌روه‌ها پێویستی به خۆپاراستن هه‌یه. هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمه‌كه ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌نگال خۆی ڕێكخات، ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ڕێگری له فه‌رمانه‌كان بكات. دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی سه‌دام حوسێن له عێراق ڕووخێنرا، له ناوچه‌ی شه‌نگال و ئێزیدخان وهخۆهاتنهوهیهك هاته ئاراوه.»
«ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه هیچ كات ڕێگه‌یان به خۆڕێكخستن نه‌ده‌دا. ئه‌و كاته‌ش كه ته‌قینه‌وه له سبا خدر و تل ئێزر ڕوویدا، سه‌رۆكایه‌تی هۆشداری به ئێمه دا. ئه‌و كاته قاعیده له عێراق به‌هێز بوو. ده‌یانویست كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له‌ناو ببه‌ن. تا ساڵی ٢٠١٤ ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدخان هه‌بوو كه ئه‌ویش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو. بۆ ڕۆژێكیش ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی خۆی ڕێكخات. ئه‌مه له‌كاتێكدا ساڵی ٢٠١٤ داعش له ناوچه‌كه بڵاوبوویه‌وه و مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ری داگیر كرد.»
به‌رخۆدان به پێشه‌نگایه‌تیی سواره‌كانی ئازادی
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی شه‌نگال باسی له داستانی ده‌روێشی عه‌بدی كرد كه ئۆجالان له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كردبوو. گوتی، «كاتێك داعش هاته شه‌نگال، به ده‌ستپێشخه‌ریی ١٢ سواره له شه‌نگال قاره‌مانه‌تییه‌كی گه‌وره كرا. دوای فه‌رمانی دژبه شه‌نگال كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی خۆی ڕێكخست. هێزی سه‌ربازی بونیاد نرا و زۆر داموده‌زگه دامه‌زران. بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه فه‌رمان ڕوونه‌دات و ڕۆڵه‌كانی ئێزدی نه‌ڕفێنرێن، دوای فه‌رمانه‌كه به به‌شداریی كچ و كوڕانی ئێزیدخان یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه - YBŞ) و یه‌كینه‌كانی ژنانی شه‌نگال (یه‌ژه‌شه - YJŞ) بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه دامه‌زران. سه‌دان كچ و كوڕی كوردستانی له دژی داعش شه‌ڕیان كرد و به‌رخۆدانێكی مێژووییان كرد. ئه‌م به‌رخۆدانه تا ڕزگاركردنی ڕه‌قا و دێره‌زۆر به‌رده‌وام بوو. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی بۆ شه‌نگال كرا كه ئه‌مڕۆ رێبه‌ری گه‌لی كورد ئۆجالان باسی ده‌كات، ڕاستییه. بێگومان پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد هه‌بێت. كۆمه‌ڵگه خۆی ده‌توانێت خۆی ڕێكخات.»
«داستانی ده‌روێشی عه‌بدی هه‌میشه زیندوو ده‌مێنێت»
فارس حه‌ربۆ گوتی، «ئێمه په‌یامه‌كه‌ی ئۆجالان به مێژوویی ده‌بینین و قه‌دری ده‌گرین. وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی تا یه‌كێتیی خۆمان ساز نه‌كه‌ین و خۆمان ڕێكنهخهین، له فه‌رمانه‌كان ڕزگارمان نابێت. ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی پێویسته ئیراده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی خۆمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی شه‌نگال به‌هێز بكه‌ین. ده‌مانه‌وێت خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی ڕێبه‌رایه‌تی له شه‌نگالێكی ئازاد‌دا به‌دی بێنین. له په‌یامی ڕێبه‌ر ئۆجالاندا ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه داستانی ده‌روێشی عه‌بدییه. له‌م ڕۆژگاره‌دا داستانی ده‌روێشی عه‌بدی زیندوو ده‌كرێته‌وه. به ڕێكخستن و به‌رخۆدان داستانی ده‌روێشی عه‌بدی هه‌میشه له شه‌نگال به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.»
s.m