پۆلیسى تورک لە ئامەد گەنجێکى کوردی شەهید کرد
پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک لە ئامەد گەنجێکیان بە ناوی رەجەبت هانتاش شەهید کرد.
پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک لە ئامەد گەنجێکیان بە ناوی رەجەبت هانتاش شەهید کرد.
هێزەکانى دەوڵەتى تورک ئێوارەى دوێنێ لە ئامەد سومەربانک گەنجێکى کوردیان بە ناوی رەجەب هانتاش کوشت.
تەرمی هانتاش برایە نەخۆشخانەى لێکۆڵینەوە و پەروەردەى گازی یاشار گیلی و لە گۆڕستانى یەنی کۆی دا بەخاکسپێردرا.
گۆڕستانەکە لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە گەمارۆدرابوو و رێگا نەدرا جگە لە بنەماڵەکەى کەسی تر بەشداری لە مەراسیمى بە خاکسپاردنەکەیدا بکات.
هانتاش خەڵکی گوندی کوتولک لە ناوچەى لیجەى ئامەدە و پێشتر پۆلیسەکان گوشاریان لەسەری دروستکردبوو بۆ ئەوەى ببێتە سیخوڕ.
ر.م