پۆلیس دیسان هەڵیکوتایەوە سەر بارەگاى هەدەپە لە ئامەد

پۆلیسى دەوڵەتى تورک دیسان هەڵیکوتایەوە سەر بارەگاى هەدەپە لە ئامەد. ٣ کەس کە پێشتر دەستگیرکرابوون و دوای ئازادبوونیان هەر بەردەوامبوون لە مانگرتنەکەیان، دیسانەوە دەستگیرکرانەوە.

لە بارەگاى هەدەپە لە شاری ئامەد چالاکیى مانگرتن بۆ تێکشکاندنى گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەلایەن پەرلەمانتارانى هەدەپە دێرسیم داغ، تەیب تەمەل و موراد ساریساچ و ئەندامانى هەدەپە سەڤیجان یاشار، ساڵح جان سەڤەر، عیسمەت یڵدز، ساڵح تەکین، بیلال ئۆزگەزەر، عەبدولخالق کورت و یوسف ئاتەش دەستیپێکردبوو. لە هەڵکوتانی پێشووتری  پۆلیسی تورکدا ٧ کەس لەو چالاکوانە مانگرتووانە دەستیگرکرابوون و بڕیاری زیندانیکردن بەسەر ٤ کەسیاندا سەپێنرا.

عەبدولخاق کورت، یوسف ئاتەش و ساڵح جان سەڤەر لە هەڵکوتانەکەى پۆلیس لە رۆژی ٨ی ئادار دا بۆ سەر بارەگاى هەدەپە دەستگیرکرابوون و دواى ئازادبوونیان بەردەوامییان بە چالاکیی مانگرتنەکەیان دا.

ئەمڕۆ دیسانەوە پۆلیس لە کاتژمێر ٠٧:٢٠ دا بۆ جاری سێیەم هەڵیکوتایەوە سەر بارەگاى هەدەپە لە ئامەد و عەبدولخالق کورت، یوسف ئاتەش و ساڵح جان سەڤەر-یان دیسانەوە دەستگیر کردەوە.

ر.م